نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا کۆبووەوە

06-02-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
دیمەنێکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا
دیمەنێکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری تايبه‌تى سه‌رۆكى رووسيا و جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وەی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ کۆبوونەوە و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا.
 
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه، 6-2-2025) پێشوازیی لە ميخائيل بوگدانۆڤ، نوێنه‌رى تايبه‌تى سه‌رۆكى رووسيا و جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
 
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێ "بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، وه‌به‌ر‌هێنانى رووسى له‌ هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيان تاوتوێ كرد."
 
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ رووسيا، بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان "ئاماژه‌ى به‌ ئاماده‌يى و رۆڵى كۆمپانيا رووسييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى هاريكاريى وزه‌دا كرد. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ رووسيا دووپات كرده‌وه‌، كه‌ له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا، يارمه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى داوه‌."
 
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر "گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها باسيان له‌ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان كرد." 
 
ده‌رباره‌ى دۆخى سوورياش، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێ "پشتيوانيى خۆيان بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ وڵاته‌كه‌ ده‌ربڕى و جه‌ختيان له‌ پاراستنى مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له‌ سووريا كرده‌وه‌. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ تيكشيان خسته‌ سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى داعش له‌ عێراق و سووريا و داكۆكييان له‌ گرنگيى رێگرتن له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى كرد."
 
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی رێوڕەسم

کوردانی ئەمریکا لە نێو کۆنگرێس رێز لە سیناتۆر لیندزی گراهام دەگرن

وەک رێزێک بۆ پشتیوانییەکانی لە گەلی کورد، ژمارەیەک کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان لە واشنتن و لە نێو یانەی کۆنگرێسی ئەمریکا، رێوڕەسمێکی پێشوازیی تایبەتیان بۆ سێناتۆر لیندزی گراهام رێکخست.