وەزارەتی تەندروستی: یەکەم تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا

06-03-2020
سیداد لەشكری @sidadlashkri
نیشانەکردن کۆرۆنا
A+ A-
 

رووداو - هەولێر
 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی ئاماری نوێی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و یەکەم تووشبووی کۆرۆنای لە هەولێر راگەیاند.

وەزارەتیی تەندروستی دەڵێت، تووشبووەکە ئافرەتێکی تەمەن 33 ساڵانە، دانیشتووی هەولێرە و تەندروستی جێگیرە. لەدوای پشکنین بۆ 27 گومانلێکراو دەرکەوتووە ئەو ئافرەتە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە. 

بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ئەو هاونیشتمانییانەی لە کەرەنتینەکانن ژمارەیان دوو هەزار و 804 کەسن و لە 30 شوێنی جیاوازدا کەرەنتینکراون و 982 کەسیان گەڕاونەتەوە نێو کەسوکاریان. 

وەزارەتی تەندروستی دووپاتی دەکاتەوە کە پێویستە هەموو لایەک پابەندی بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ و رێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ دۆزینەوەی هەر گومانلێكراوێك و گەشتیارێك كە دوورن لە چاوی تیمەكانی تەندروستی. 

تەندروستی هاونیشتمانییان دڵنیا دەکاتەوە کە بەردەوام دەبن لە کاری پێویست بۆ رێکارەکانی خۆپارێزی و دۆزینەوەی گومانلێکراوان و بەدواداچوون بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان. 

 

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی: 

 
بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی
 
ژمارە (٩)
 
وەزارەتی تەندروستی
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان
 
  ٦ی ئازاری٢٠٢٠ 
 
لەمیانەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 و کۆنتڕۆلکردنی ئەو نەخۆشیە و بەردەوامی تیمەکانی گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە لەڕێگەی دامودەزگاکان و تیمەکانی تەندروستی ڕۆژانە بەردەوامن لەگەڵ چاودێریکردنی ڕەوشی تەندروستی ئەو هاوڵاتیانەی کە لە کەرەنتینەکانن کە ژمارەیان (٢٨٠٤) هاوڵاتی بوون لە ٣٠ شوێنی جیاواز وە لە ئێستادا (٩٨٢) هاولاتی دەرچوون لە کەرەنتین و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان.
 
دوای ڕاگەیاندنی ژمارەی تووشبوان لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا باری تەندروستیان جێگێرە و لەژێر چاودێری پزیشکی دان، وە لە بەردەوامی بەرنامەی دۆزینەوەی گۆمانلێکراوان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ئەمڕۆ پشکنین بۆ (٢٧) گۆمانلێکراو ئەنجامدرا کە لە نێویاندا (١) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری فایرۆسی کۆڕۆنای نوێ  COVID-19 یە، کە ئافرەتێکی تەمەنی (٣٣) ساڵە و دانشتووی شاری هەولێرە لە کاتی تێستادا باری تەندروستی جێگیرە، بەمەش کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان بوو بە (٩) حالەت کە لە نێویاندا (١) مردن هەیە .
 
وەزارەتی تەندروستی دوپاتی دەكاتەوە كە پێویستە هەموولایەك پابەندی بڕیارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوەخۆ و ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و پاڵپشتی تیمەكانی تەندروستی بن بۆ دۆزینەوەی هەر گۆمانلێكراوێك و گەشتیارێك كە دوورن لە چاوی تیمەكانی تەندروستی و هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە بەردەوام دەبین لە كاری پێویست بۆ ڕێكارەكانی خۆپارێزی و دۆزینەوەی گومانلێكراوان و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوە و بەدواداچوونی چارەسەریەكانى نەخوَشەكان.
 
 وەزارەتی تەندروستی
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان
 
  ٦ی ئازاری٢٠٢٠ 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

بەڵێندەران لە "ترسی نەبوونی پارە" پڕۆژەی رێگەوبانی گوندەکانی بێتواتە وەرناگرن

دانیشتووانی ژمارەیەک گوندی سنووری ناحیەی بێتواتە لە ئیدارەی راپەڕین، لە خراپیی رێگەوبانەکانیان نیگەرانن. بەڕێوەبەری ناحیەکەش ئاشکرای دەکات، سەرەڕای ئەوەی دوو جار تەندەر بۆ پڕۆژەی رێگەی چوار گوند راگەیێندراوە، بەڵام "لەترسی نەبوونی نەختینە" هیچ بەڵێندەرێک ئامادە نییە پڕۆژەکە وەربگرێت