رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری "کەمێک تاوەباران" هەیە. کەشناسێکێش پێشبینی دەکات، هەینی و شەممە کەشوهەوا "لەبار بێت بۆ گەشت و سەیران".
لەبارەی کەشوهەوای سبەی هەینی کەشناسی دەڵێت: "ئاسمان پەڵەهەور دەبێت. کاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و درەنگی شەو ئەگەری نمەباران هەیە لە ناوچەکانی سنووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان".
د. لوقمان موفتی، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سبەی هەینی زۆربەی خۆش دەبێ و بۆ گەشت و سەیران کێشەی نابێت، بەڵام ئێوارەکەی پێشبینی کەمێک بارانی کەم دەکرێت لە باشوور و خۆرئاوای هەرێمی کوردستان".
لوقمان موفتی پێشبینی دەکات، "شەممە و یەکشەممە کەش لەبار دەبێ و کەمێک پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە".
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، بەراورد بە ئەمڕۆ سبەی "یەک بۆ دوو" پلەی سیلیزی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
پلەی گەرمای سبەی لە باشووری کوردستان:
هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ