پارێزگای هەولێر کاتەکانی هاتووچۆ و کردنەوەی فرۆشگەکانی بۆ هاونیشتمانیان دیاریکرد

06-04-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن هەولێر قەدەخەی هاتووچۆ
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا کاتەکانی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و کردنەوەی فرۆشگەکانی بۆ هاونیشتمانیان دیاریکرد.
 
کاتەکانی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و کردنەوەی فرۆشگەکان بۆ هاونیشتمانیان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
کاژێر 6ی بەیانی بۆ کاژێر 12ی نیوەڕۆ بەم شێوەیە دەبێت:
- ئۆتۆمبێلی دابەشکردنی غاز و تەنکەری زێراب و ئاوەڕۆی پیسی ماڵان دەتوانن لەو کاتەدا هاتووچۆ بکەن.
- ئۆتۆمبێڵی ماست و بەروبوومی ئاژەڵی لە گوندەکانەوە بۆ قەزا و سەنتەری شارەکان.
- دووکانی فرۆشتنی سەوزە و میوە.
- فەرمانبەرانی دارایی و بانک و گەنجینەی حکومەت بەمەرجێک ناسنامە و خشتەی کاریان لەلابێت.
- بارهەڵگری تایبەتی گۆشتی سەربڕخانەکان و گۆشتفرۆشی ئاژەڵی.
- هەڵگرانی مۆڵەتی فەرمیی کشتوکاڵی، بنە تۆو، قڕکەر و پەین.
- سەربڕخانەی مریشک، تەنیا پێنج ئۆتۆمبێلیان رێگەیان پێدەدرێت.
 
کاژێر 12ی نیوەڕۆ تاوەکو کاژێر 6ی ئێوارە بەم شێوەیە دەبێت:
- نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو و بانکە ئەهلییەکان، تەنیا رۆژانی دووشەممان و چوارشەممان.
- ئۆتۆمبێلی تایبەت بە گواستنەوەی دەرمانی کۆگاکان بۆ دەرمانخانەکان.
- فەرمانبەرانی دارایی و بانک و گەنجینەی حکومەت بەمەرجێک ناسنامە و خشتەی کاریان لەلابێت.
- ئۆتۆمبێلی تایبەت بە گواستنەوەی خۆراک و کەرەستەی پاککەرەوە بۆ مارکێتەکان.
- کۆمپانیاکانی گەیاندنی دیلیڤەری (پۆستە و بەرید).
- سەربڕخانەی مریشک، تەنیا پێنج ئۆتۆمبێلیان رێگەیان پێدەدرێت.
 
هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد، لە کاژێر 6ی ئێوارە بۆ 12ی شەو هیچ هاتووچۆیەک نابێت و هاتووچۆ بەتەواوی قەدەخەیە جگە لەو لایەنانەی رێگەپێدراون.
 
کاژێر 12ی شەو بۆ کاژێر 6ی بەیانیش هاتووچۆ بەم شێوەیە دەبێت:
- ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی گازی مۆلیدە ئەهلییەکان و کردنەوەی گۆڕەپانی گازفرۆشەکان.
- کارمەندانی ڤێتێرنەری و پرۆژەکانی سامانی ئاژەڵ و کشتوکاڵی، چوون بۆ باخداری و کاروباری کشتوکاڵی و هەنگداری.
- گواستنەوەی بەشە خۆراکی بریکارەکانی خۆراک (بایع).
 
ئەو لایەنانەش کە قەدەخەی هاتووچۆ نایانگرێتەوە بەم شێوەیە دەبێت:
- پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەمەرجێک لە ئەرکدا بن.
- ئەو ئۆتۆمبێلانەی نەخۆشی درێژخایەن و بەڵگەی تەواویان پێیە.
- دەزگاکانی راگەیاندن بە مەرجێک پاڵپشتیی دەزگاکەیان پێبێت.
- ئۆتۆمبێلەکانی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی وەکو ئاو، کارەبا، شارەوانی و هەڵگری تابلۆی حکومی بەمەرجێک لە ئەرکدابن.
- ئۆتۆمبێلەکانی فڕێدانی زبڵ و خاشاک.
- ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای نەوت و گەیاندن و پەیوەندییەکان بە رەزامەندیی وەزارەتی ناوخۆ.
- کارمەندانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەپێی خشتەی کار و ناسنامەکانیان.
- کارمەندانی خانەکانی بەساڵاچوون و نێوجەوانان.
- شێڵتەری ئافرەتان و بەندینخانەی گەوران و کارمەندانی کەشناسی بە ناسنامەوە.
- هێزەکانی پێشمەرگە، ناوخۆ و پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانی، پۆلیسی هاتووچۆ و پاسەوانی سنوور و سەرجەم هێزەکانی دیکە بەمەرجێک لە ئەرکدا بن.
 
هەر بەپێی گوتەی جێگری پارێزگاری هەولێر، بەنزینخانە، مارکێت، نانەواخانە و سەمونخانەکان لە کاژێر 8ی بەیانییەوە تاوەکو 6ی ئێوارە کراوە دەبن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی چاغلایانی لە ئیستەنبووڵ

14 یاریزان لە تورکیا دەستگیرکران

کێشەی گرەوکردن لەنێو خولی تۆپی پێی تورکیا قووڵتر دەبێتەوە، 29 کەسی دیکە دەستگیرکران، لە نێویاندا سەرۆکی پێشووی یانەیەکی بەنێوبانگ و چەندین یاریزانی خولە جیاوازەکان هەن.