وەزارەتی رۆشنبیری ناوی ئەو فەرمانبەرانەی بڵاوکردەوە کە زەوییان پێدەدرێت

06-04-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان ناوی ئەو فەرمانبەرانەی سەر بە وەزارەتەکەی بڵاوکردەوە کە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان زەوییان پێدەدرێت.

بەپێی ئەو ناوانەی وەزارەتەکە بڵاویکردوونەتەوە و دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، سەدان فەرمانبەری سەر بە وەزارەتەکە لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان، سۆران، راپەڕین و زاخۆ لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.

ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی کە زەوییان پێدەدرێت بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەم شێوەیە:

سلێمانی: 853 فەرمانبەر
هەولێر: 387 فەرمانبەر
دهۆک: 292 فەرمانبەر
ئیدارەی راپەڕین: 155 فەرمانبەر
ئیدارەی گەرمیان: 73 فەرمانبەر
هەڵەبجە: 50 فەرمانبەر
ئیدارەی سۆران: 45 فەرمانبەر
ئیدارەی زاخۆ: 16 فەرمانبەر
 
بەگوێرەی ئامارەکە دەردەکەوێت کە زۆرترین فەرمانبەر لە سنووری سلێمانی سوودمەند بوون کە زیاتر لە 850 فەرمانبەرن، هەولێر و دهۆک لە پلەی دووەم و سێیەمن. کۆی گشتییش لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، نزیکەی 1900 فەرمانبەر لەو وەزارەتە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی.
 
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە 02-04-2025 وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ناوی سەرجەم ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، کە لە سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکە 6118 فەرمانبەر سوودمەند دەبن لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.