لە دهۆک بەهۆی مانگایەکەوە رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و حەوت کەس بریندار بوون

06-05-2023
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
A+ A-
 
رووداو - دهۆک

کاژێر 07:30ی خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی بەردەڕەش - رۆڤیا لەنزیک گوندی ئامیانۆک، رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و حەوت کەس بریندار بوون. ئەفسەرێکی هاتووچۆ دەڵێت، "رووداوەکە بەهۆی لێدانی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بووە لە مانگایەک."
 
شەممە 06-05-2023 نەقیب شڤان عوسمان، ئەفسەری هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی قەزای بەرەدەڕەش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و حەوت کەس بریندار بوون، "سەرەتا تەکسییەکە خۆی لە مانگایەکە داوە و دواتر مانگاکە بەر ئۆتۆمبێلێکی دیکە کەوتووە و حەوت کەس لە رووداوەکە بریندار بوون."
 
ئەو ئەفسەرەی هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی قەزای بەرەدەڕەش گوتیش، ئۆتۆمبێلی یەکەم جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا بووە و ئۆتۆمبێلەکەی دیکەش لە جۆری ئۆپڵ ئۆمێگا بووە، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ کراون.
 
نێچیرڤان هەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەش لە بریندارەکان سەرنشینی ئۆپڵ ئۆمێگاکە بوون و ئەوەی دیکەش سەرنشینی تاکسییەکەیە و سەرجەمیان خەڵکی بەردەڕەشن.
 
سەبارە بە تەندروستیی بریندارەکان، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ ئەوەشی خستەڕوو، "برینەکانیان سووکن، تەنیا یەکێکیان پەراسوویەکی شکاوە و منداڵێکیش سەری و ئەوانی دیکە برینی بچووکیان هەیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

08/05/2026 2

35 پایسکیلسوار لە کەرکووکەوە بۆ پاڵپشتیی بەرنامەی 'دکتۆر ئاراس' هاتنە هەولێر؛ 'پارچەیەکە لە ژینگە'

ئەمڕۆ هەینی گرووپێکی پایسکیلسوار لە کاژێر 07:00ی بەیانییەوە لە کەرکووکەوە بەرەو هەولێر دەرچوون، بەمەبەستی سەردانی تۆڕی میدیایی رووداو. گرووپەکە کاژێر 02:30 پاشنیوەڕۆ و دوای نزیکەی هەشت کاژێر گەیشتنە نووسینگەی سەرەکیی رووداو و لەلایەن دێسکی تەندروستییەوە پێشوازییان لێکرا