هەڵپەساردنی چوار بابەتی پۆلی 12ی ئامادەیی زانستی هەڵوەشێندرایەوە

06-07-2021
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن وەزارەتی پەروەردە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بۆ ساڵی خوێندنی 2021 - 2022 هەڵپەساردنی بابەتەکانی بیرکاری، زیندەزانی، کیمیا و فیزیا بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی زانستی هەڵوەشێندرایەوە. 
 
نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەڵپەساردن کە واژۆی حەسەن سەرتیب، بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان بەوەکالەت لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان و کەرکووک/ خوێندنی کوردی کراوە.
 
لە نووسراوەکەدا ئاگاداری ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە کراوەتەوە کە بۆ ساڵی خوێندنی 2021 -2022 هەڵپەساردنی بابەتەکانی (بیرکاری، زیندەزانی، کیمیا و فیزیا)ی بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی زانستی هەڵوەشێندراوەتەوە.
 
لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکدا هاتووە، هەموو بڕگە و بابەتەکان بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان داواکراو دەبێت، دوای ئەوەی دوو بەندی کتێبی کیمیای پۆلی 12ی زانستی خزێندرا کتێبی کیمیای پۆلی 11ی زانستی، بەندێکی پۆلی 11ی زانستی خزێندرایە کتێبی کیمیای پۆلی 10ی ئامادەیی زانستیی بەمشیوەیە:
 
1. بەندی 12،1 لە کتێبی کیمیای پۆلی 12 زانستی خزێندرایە کتێبی کیمیای پۆلی 11ی زانستی بەمەش کتێبەکەی پۆلی 12ی زانستی لە 12 بەندەوە بووە 10 بەند.
 
2. کتێبی کیمیای پۆلی 10ی زانستی لە بنەڕەتدا 6 بەندبوو کرا بە 7 بەند بە خزاندنی بەندی 1ی کیمیای 11ی زانستی بە زنجیرە دەکرێتە بەندی 7 لە کتێبی کیمیای پۆلی 10ی زانستی.
 
3. دوای خزاندنی بەندی 1ی کیمیای پۆلی 11ی زانستی لە شەش بەند، بەندەکانی 2،3،4،5 دەمێنێتەوە بە زنجیرە دەکرێتە بەندی 1،2،3،4،5 خزاندنی بەندی 1 و 12ی کتێبی 12ی زانستی بۆ کتێبی 11ی زانستی بە زنجیرە کرایە بەندی 6 و 7 لە کتێبئ کیمیای پۆلی 11ی زانستی .
 
لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو گونجاندنە جێبەجێکراوە بۆ کێتبەکانی کیمیا بە زمانی کوردی شێوازارەکانی (سۆرانی و بادینی) بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 پەیڕەو دەکرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی (کوردی، سۆرانی، کوردی بادینی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی و سریانی)، بەڵام بەهۆی کەمی کات و هەندێ هۆکاری هونەری و بوونی ژمارەیەکی زۆر لە کێتبەکانی کیمیای پۆلی 10 و 11 و 12ی ئامادەیی زانستی لە کۆگای پەروەردەکان بە زمانەکانی (عەرەبی، تورکی، سریانی و ئینگلیزی) و گونجاندنەکان لە دهاتوودا جێبەجێ دەکرێت. 
 
 

دەقی بڕیارەکە

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە