حەج و عومرە: ناوەڕاستی ئەم مانگە گەشتەکانی عومرە دەستپێدەکەنەوە

06-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە دەڵێت، ئەم هەفتەیە گرێبەست لەگەڵ خاوەن کۆمپانیاکان دەکەن. باسی لەوەش کرد: "چاوەڕوان دەکرێت ناوەڕاستی ئەم مانگە گەشتەکانی عومرە دەستپێبکەنەوە". 
 
رۆژی یەکشەممە، 6ـی تەممووزی 2025، کاروان ستوونی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەموو ئامادەکارییەکان کراون، بڕیارە ئەم هەفتەیە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکان بکەین کە کۆی گشتی 394 کۆمپانیان، بەڵام هێشتا نازانرێت کە لەگەڵ چەندیان گرێبەست دەکرێت". 
 
بە گوتەی کاروان ستوونی، رێنمایی نوێ بۆ کۆمپانیاکان داڕێژراون کە لە بەرژەوەندیی ئەو هاووڵاتییانەیە کە دەچن بۆ عومرە. 
 
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە گوتی: "ئەگەر هیچ کێشەیەک روونەدات و گەشتە ئاسمانییەکان ئاسایی بن، چاوەڕوان دەکرێت ناوەڕاستی ئەم مانگە گەشتەکانی عومرە لە رێگەی وشکانی و ئاسمانی دەستپێبکەنەوە". 
 
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 390 کۆمپانیای تایبەت بە حەج و عومرە هەن. کاروان ستوونی گوتی: "دەبێت هەموو کۆمپانیاکان گرێبەستی کارکردنیان لەگەڵمان نوێ بکەنەوە، بڕە پارەیەکیش وەکوو رەهن دابنێن، تاوەکو ئەو کۆمپانیایانەی کاری حەج و عومرە دەکەن جیابکرێنەوە لەوانەی دیکە". 
 
16ـی ئایار، یەکەم کاروانی زیارەتکارانی رێوڕەسمەکانی حەج لە هەرێمی کوردستانەوە بە رێگەی وشکانی بەرەو سعودیە بەڕێکەوت و یەکەم گەشتی ئاسمانییش 19ـی هەمان مانگ بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێ کەوت. 
 
8ـی حوزەیرانی 2025، رێوڕەسمەکانی حەج تەواو بوون و 17ـی حوزەیران هەموو حاجییان گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی (لای راست) و د. بەرهەم ساڵح

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە د. بەرهەم ساڵح دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 19-12-2025، پەیامێکی پێرۆزبایی ئاراستەی د. بەرهەم ساڵح کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR).