رێوڕەسمی عاشورا لە شنگال؛ گێڕانەوەی ماتەمینی و خزمەتکردن

06-07-2025
عەدلە بەکر
دیمەنی رێوڕەسمی عاشورا لە شنگال.
دیمەنی رێوڕەسمی عاشورا لە شنگال.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لەگەڵ هاتنی مانگی موحەڕڕەم، شیعەکان لە قەزای شنگال، هاوشانی شوێنەکانی دیکە، دەست بە رێوڕەسمی یادکردنەوەی عاشورا دەکەن. بۆنەیەک کە ساڵانە لە یەکەمی مانگەوە دەست پێدەکات و تاوەکو 13ی موحەڕڕەم بەردەوام دەبێت. لەم ماوەیەدا، گەورە و بچووک جلی رەش دەپۆشن و بە شێوازی جیاواز ماتەمینی بۆ ئیمام حوسێن دەگێڕن.
 
یەکێک لە دیارترین دیمەنەکانی ئەم یادە، دانانی "مەوکبە"کانە، کە تێیدا خواردن و خواردنەوە بەبێ بەرامبەر پێشکەش بە بەشداربووان و رێبواران دەکرێت.
 
ئیبراهیم ساڵح، بەرپرسی مەزارگەی سەیدە زەینەب دەڵێت، "ئێمە دەست بە 'مەوکبە'کانمان دەکەین، خواردن و خواردنەوە پێشکەش دەکەین و پێشوازی لە میوانان دەکەین. تاوەکو رۆژی دەیەم، خواردنێک وەک خێری ئیمام حوسێن ئامادە دەکەین. رۆژی سێزدەیەمیش، کە رۆژی بەخاکسپاردنی ئیمام حوسێنە، خەڵک لە تەلەعفەر و دەشتی نەینەواوە بە پێ روو لە مەزارگەی سەیدە زەینەب دەکەن".
 
رێوڕەسمەکان بۆ ماوەی چل رۆژ تاوەکو "چلەی ئیمام حوسێن" درێژەیان دەبێت. لەم نێوەندەدا، ئافرەتانی شیعەش رۆڵێکی گرنگ و بەرچاو لە ئامادەکاری و بەڕێوەبردنی یادەکەدا دەگێڕن.
 
زینا غەسان، بەشداربووی یادەکانە و ئاماژە بەوە دەدات، "رۆژێک پێش عاشورا، ئێمە دێینە ئێرە، شوێنەکە پاک دەکەینەوە، خواردن دروست دەکەین و نوێژەکانمان دەکەین. شیوەن بۆ سەیدە زەینەب (سەلامی خوای لێبێت) دەگێڕین، خواردن ئامادە دەکەین و خزمەتی خەڵک دەکەین".
 
ئەم ساڵ لە سنووری شنگال، 15 مەوکبە لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان دانراون و نزیکەی پێنج هەزار کەس بەشدارییان لە رێوڕەسمەکاندا کردووە. هاوکات پێشبینی دەکرێت کە تەنیا لە نێوان قەزای تەلەعفەر و شنگالدا، ژمارەی مەوکبەکان بگاتە نزیکەی 200 دانە، کە نیشانەی بەرفراوانیی ئەم بۆنە ئایینییەیە لە ناوچەکەدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئێڤیکا سیلینا، سەرۆکوەزیرانی لاتڤیا

سەرۆکوەزیرانی لاتڤیا بۆ رووداو: هەنگاریا بۆ هاوکاریکردنی ئۆکراینا لەگەڵمان نییە

ئێڤیکا سیلینا، سەرۆکوەزیرانی لاتڤیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، یەکێتیی ئەورووپا بێ جێگرەوە نییە بۆ هاوکاریکردنی دارایی ئۆکراینا، بەڵام لە بژاردەکانی دیکە هەنگاریا پشتیوانییان لێ ناکات.