ئاگر لە هۆتێلێکی هەولێر کەوتەوە

06-07-2025
پەیمان محەممەد
دیمەنی ئاگرکەوتنەوەکە.
دیمەنی ئاگرکەوتنەوەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە گەڕەکی تەیراوای هەولێر ئاگر لە هۆتێلێک کەوتەوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، نهۆمێک بە تەواوی سووتاوە و پێنج کەس رزگار کراون. 
 
رووداوەکە کاژێر 10:30 خولەکی ئەمڕۆ یەکشەممە، 06-07-2025، لەسەر شەقامی 30 مەتری لە گەڕەکی تەیراوای هەولێر روویدا، نهۆمی سەرەوەی هۆتێلێکی دوو نهۆمی ئاگری گرت. رەنجە جەمال، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، ئاگرەکە تەشەنەی نەکردووەتەوە نهۆمەکەی دیکە و زیاتر کرێکار لە هۆتێلەکەدا دەمێننەوە.
 
شایەتحاڵێک بە رووداوی گوت: ''دەنگێکی بەهێز هات و ئەو فێنککەرەوەیە (سپلیت) کەوتە خوارەوە، ئەو بوو تەقی. خەڵکێکی زۆر لە هۆتێلەکەدان، هەمووی کرێکاری سوورین.''
 
دوای 10 بۆ 15 خولەک لە ئاگرکەوتنەوەکە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لە رێگەی پەیژەوە، ژمارەیەک کرێکاریان رزگار کرد.
 
یەکێک لە کرێکارەکان هاووڵاتییەکی عەرەب بوو و دوای رزگارکردنی، بە رووداوی گوت، ''خەوتبووین، لەناکاو گوتیان ئاگر کەوتووەتەوە، هەستیان و هەوڵمان دا خۆمان رزگار بکەین. خەڵکێکی زۆر لە باڵەخانەکەدان و هەموو کرێکارن.''
 
بەگوتەی پەیامنێری رووداو تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیان بە زوویی ئاگرەکە کۆنتروڵ بکەن.
 
دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، هیچ سیتسمێکی بەرگریی شارستانی لە هۆتێلەکەدا نەبووە و دوای لێکۆڵینەوەی ورد، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە و قەبارەی زیانەکان رادەگەیێنرێت.
 
موقەدەم شاخەوان سەعید ئاماژەی بەوەشکرد، نهۆمێکی هۆتێلەکە بە تەواوی سووتاوە و لە رێگەی پەیژەوە، پێنج کرێکاریان رزگار کردووە. 
 
وەک گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، ئەمساڵ 650 ئاگرکەوتنەوە روویانداوە کە بەراورد بە ساڵانی رابردوو 50٪ کەمیکردووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.