ئۆتۆمبێلێک لە چەمانکێ دەکرێتە ئامانج و گەنجێک دەکوژرێت

06-08-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
وێنەی ئالان، ئەو گەنجەی کوژراوە
وێنەی ئالان، ئەو گەنجەی کوژراوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو کەسی سڤیل لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون کە یەکێکیان کوژراوە و ئەوەی دیکە بریندارە.
 
بۆردوومانەکە دەوروبەری کاژێر 05:00ـی ئەم ئێوارەیە بووە و ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی ئالان ئیسماعیلە؛ ئەو کەسەی دیکەش کە بریندار بووە ناوی (هاشم شاکر)ـە.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە کەسوکاری ئالانەوە دەستی کەوتووە، ئەو دوو کەسە خەڵکی گوندی خالەتانن لە نزیک ناحیەی سەرسنگ. ئەو کەسەی برینداریش بووە، کوڕی موختاری گوندەکەیە.
 
هەر بەپێی زانیاریی کەسوکارەکەی، ئالان چەند مانگێکە ژیانی هاوژینی پێکهێناوە.
 
مامێکی ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە بە رووداوی راگەیاند، "کەس نازانێت چییە، بۆردوومان دەکرێت و کەس ناپرسێت بۆ، کەسیش پێی نەگوتووین ئەو ناوچەیە ناوچەی قەدەخەکراوە و مەچن. ئێمە بۆ سەیران و گەڕانیش دەچینە ئەو گوندە، ئەوانەی کراونەتە ئامانجیش هەر بۆ سەردانی گوندەکە چوون کە رەز و سماقی لێیە."

ئەمە یەکەم جار نییە سنووری ئەو گوندە بۆردوومان دەکرێت کە بەپێی گوتەی بەرپرسانی ناوچەکە لەلایەن تورکیاوە بۆردوومانەکە کراوە. شایەتحاڵێکیش بە رووداوی راگەیاند، "ناتوانین بچینە گوندەکەی خۆمان، چی بکەین. فڕۆکە هێرشی کردەسەرمان و دوو سێ جار بۆردوومانی ئەو ناوچەیەی کرد تاوەکو کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو."

بریندارەکە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە. 
 
 

زانیاریی زیاتر... 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.