کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و لە گەرمیان دەگاتە 51 پلەی سیلیزی

06-08-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە سبەی دووشەممەوە شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە 51 پلەی سیلیزی. کەشناسێکیش دەڵێت، هەفتەی داهاتوو دۆخەکە جێگیر دەبێتەوە.
 
رۆژی یەکشەممە، 6ـی ئابی 2023، دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، شەپۆلێکی گەرما روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و لە سبەی دووشەممەوە کاریگەریییەکەی دەستپێدەکات و تاوەکو هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
 
هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە شەپۆلی گەرما دەگاتە بەرزترین ئاست و پلەی گەرمای شارەکانی باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
- هەولێر: 47 پلەی سیلیزی
- سلێمانی: 45 پلەی سیلیزی
- دهۆک: 46 پلەی سیلیزی
- کەرکووک: 50 پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە: 47 پلەی سیلیزی
- گەرمیان: 51 پلەی سیلیزی
- راپەڕین: 45 پلەی سیلیزی
- ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان: 34 پلەی سیلیزی
 
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەم شەپۆلەی گەرما نزیکەی 3 پلە لە پلەی گەرما بەرز دەکاتەوە، بەهۆی هەبوونی (شێ)وە زیاتر هەست بە گەرما دەکرێت. گوتیشی، "هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت؛ بەهۆی کورتبوونەوەی مەودای رۆژیشەوە لە دوای 15ـی مانگەوە شەپۆلەکانی گەرما لاواز دەبن و پلەی گەرما دادەبەزێت".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەراورد بە ئەمڕۆ، سبەی پلەی گەرما بەرزتر دەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرما لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت.
 
- هەولێر: 44 پلەی سیلیزی
- سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی
- دهۆک: 44 پلەی سیلیزی
- کەرکووک: 47 پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە: 45 پلەی سیلیزی
- حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی
- زاخۆ:  45 پلەی سیلیزی
- سۆران: 44 پلەی سیلیزی
- گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.