رووداو-دهۆک
لە گوندی بانێی سنووری شارۆچکەی زاویتە لە پارێزگای دھۆک، پیاوێک لەگەڵ کوڕەکەی لە بیرێکی ئاودا خنکان.
شەوی پێنجشەممە 5-9-2019 لە گوندی بانێ پیاوێکی تەمەن 55 ساڵ بەناوی حوسێن ساڵح دەکەوێتە ناو بیرێکی ئاو، دوای رووداوەکە، کوڕەکەی بەناوی سەرکەوت حوسێن تەمەن 27 ساڵ دەچێت بەدوای باوکی دا بۆ ئەوەی رزگاری بکات، بەڵام ھەردووکیان پێکەوە دەخنکێن.
ھێمن سلێمان گوتەبێژی پولیسی دھۆک بەرووداوی راگەیاند: "دۆسیەکەیان لەلای پۆلیسی زاویتە کراوەتەوە و، تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی داد کراون".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ