مامۆستایەکی زمانی کوردی لە سنە بە ساڵێک بەندکردن سزا درا

06-11-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

مامۆستایەکی خۆبەخشی زمانی کوردی و ئەندامی رێکخراوی کولتووری- کۆمەڵایەتیی نۆژین لە شاری دێولان بە ساڵێک بەندکردن سزا درا.
 
رۆژی چوارشەممە، 5-11-2025، دادگای شۆڕشی شاری دێولان لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت سزای یەک ساڵ بەندکردنی بە سەر محەممەد رەزاییدا سەپاند.
 
بەپێی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ تۆمەتی سەپێندراو دژی محەممەد رەزایی پەیوەندیی بە چالاكییە مەدەنی و فەرهەنگییەكانی هەبووە، کە  لە چوارچێوەی رێكخراوی کولتووری- کۆمەڵایەتیی نۆژین دەیانکات.
 
محەممەد رەزایی رۆژی 21-7-2025  لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەرکرا، دوای 55 رۆژ  بە دانانی بارمتەی 800 ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازادکرا.
 
رۆژی سێشەممە 04-11-2025، رێکخراوی نۆژین بڵاویکردەوە، دادگەی سنە، ئیدریس منبەری، مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی رێکخراوەکەی ئاگادارکردووەتەوە، رۆژی شەممەی داهاتوو بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی خۆی بچێتە دادگەی سنە.
 
 تاوەکو ئێستا چەندین مامۆستای خۆبەخش و ئەندامی رێکخراوی نۆژین دەستبەسەر و بەندکراون لەوانە زارا محەممەدی، سۆما پوورمحەممەدی و سەیوان ئیبراهیمی.
 
رێکخراوی کولتووری- کۆمەڵایەتیی نۆژین ساڵی 2010 دامەزراوە و لە شار و گوندەکانی پارێزگای سنە کۆرسی فێرکردنی زمانی کوردی دەکاتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی.

قوباد تاڵەبانی بە سەرۆکایەتیی شاندێک دەچێتە بەغدا

گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی مام جەلال رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دەچێتە بەغدا و لەگەڵ سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.