رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خهلیل رایگەیاند، لە دەروازەکە 37 هەزار دۆسیەیان داوەتە لیژنەی یاسایی.
كامى كهمال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خهلیل بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل هیچ هێزێکی دەرەکی و ناخۆیی بۆ کاری قاچاخ ناتوانێت گوشار لە دەروازەکە بکات بۆ داخیلبوونی کەلوپەلی بەسەرچوو یان دەرەوەی رێنماییەکان. بۆیە مانگانە هەزاران کەلوپەل و پێداویستیی قاچاخ دەگەڕێنینەوە".
بە گوتەی ئەو گوتەبێژەی بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، لە ماوەی ساڵێک و 10 مانگی رابردوودا "37 هەزار دۆسیەمان داوەتە لیژنەی یاسایی دەروازەکە، ئەگەر کەیسەکە لە سنوور و دەسەڵاتی ئێمەوە بێت، وەکو چەک دەچێتە دادگا".
کامی کەمال باسیشی لەوە کرد "هەر لە ساڵی 2019 و لە 10 مانگی رابردوودا زیاتر لە 92 هەزار تۆن کەلوپەل و کاڵای دەرەوەی رێنماییەکان گەڕێندراونەتەوە و بەشێکیشیان لەنێوبراون"، ئەوەشی خستەڕوو "ئەو پشکنینانەی لە دەروازەکە دەکرێت، بەپێی رێنماییەکانی حکومەت بەڕێوەدەچێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ