سەرنجی سوپای عەرەبیی سووریا لەسەر رۆژئاوا و باشووری ناوچە کوردییەکەی حەلەبە

07-01-2026
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوو رۆژە شەڕ لە نێوان ئاسایشی ناوخۆی حەلەب (کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرە) و سوپای عەرەبیی سووریا بەردەوامە. بە گوێرەی وێنەی مانگە دەستکردەکان، سەرنجی هێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق لەسەر باشوور و رۆژئاوای ناوچەکەیە. 
 
سنووری دوو گەڕەکە کوردییەکەی شاری حەلەب نزیکەی 15 کیلۆمەتر دووجایە. ناوچەکە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆییە، کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرە. 
 
80٪ی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە کوردن. هەروەها، شەقامێک هەیە لە حەلەب بەناوی خالد بن وەلید کە بە رۆژهەڵات، تاوەکو باکوور و پاشان رۆژئاوای ئەو ناوچەیەدا تێدەپەڕێت. بەشی باشوور و باشووری رۆژئاوای ناوچەکەش چەند گەڕەکێکی دیکەن، کە سەر بە حکومەتی دیمەشقن. 
 
بە گوێرەی وێنەی مانگە دەستکردەکان، بەشێکی هێرشەکانی سوپای عەرەبیی سووریا  لەسەر دەوروبەری گوندی کاستێلۆن لە باکووری ناوچەکە. گرتنی ئەو ناوچەیە بۆ هەردوولا بە گرنگ دادەنرێت چونکە لە رووی هەڵکەوتەوە بەرزە و دەڕوانێت بەسەر ناوچەکانی دەوروبەری دا. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ رایانگەیاند، ئەمڕۆ هێرشێکی سوپای عەرەبی سووریایان تێکشکاندووە.
 
هەروەها، بەشێکی دیکەی هێرەشەکانی سوپای عەرەبیی سووریا لەسەر یەکتربڕی شەقامی بازنەیی خالد بن وەلید و شاری غازی عەنتابە لە رۆژئاوای ناوچەکە. لە بەشی باشووری ناوچەکەش پێکدادانەکان لە شەقامەکانی ئەشرەفییە و حەتین چڕبوونەتەوە. 
 
تاوەکو ئێستا یەکلانەبووەتەوە کام لایەن یەکەم فیشەکی تەقاندووە و هەردوولا یەکدی بەو کارە تۆمەتبار دەکەن. بە گوێرەی ئاماری هەردوولا، تاوەکو ئێستا 12 کەس لەو شەڕەدا کوژراون و سەرووی 70 کەسی دیکەش بریندار بوون. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەکێک لەوانەی ونببوو

لە هۆڵەندا 17 کۆچبەر لەنێو بارهەڵگرێکدا دەستگیرکران کە زۆربەیان کوردن

کچێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی بە نایاسایی چووەتە هۆڵەندا ماوەی سێ رۆژ بوو دیار نەبوو، چالاکڤانێکی بواری کۆچبەران دەڵێت: ئەو کچە لەگەڵ 16 کۆچبەری دیکە لەلایەن پۆلیسی هۆڵەنداوە دەستگیرکراون.