موختاری گوندێکی سنووری ئامێدی: ئەم ئێوارەیە گوندەکەمان تۆپباران کرا

07-02-2025
حەیدەر دۆسکی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شەڕی نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای تورکیا لە سنووری قەزای ئامێدی بەردەوامە. 
 
ئازاد هەمزە، موختاری گوندی (کەڤنە مژێ) لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەڕی نێوان ئەو دوو لایەنە وایکردووە لە 5-10-2024ـەوە نەتوانن بچنەوە گوندەکەیان؛ ئاماژەی بەوەشکرد: "لە ئەنجامی بۆردوومان و تۆپبارانی سوپای تورکیاوە بەشی زۆری خانووەکان رووخاون". 
 
ئازاد هەمزە گوتی: "بۆردوومان و تۆپباران رۆژانەیە و ئەمڕۆش نزیکەی کاژێر 4:00ـی ئێوارە سنووری گوندەکە تۆپباران کرا". 
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە "چنگ - قوفڵ" کە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.