رووداو دیجیتاڵ
جگەرخانەکانی شاری رووهای باکووری کوردستان ئێستا کەمتر لە جاران جگەریان تێدا دەخورێت. ئەوەش لەبەر ئەوەی ئێستا لە نرخی ژەمێک جگەر گەیشتووەتە 250 لیرە کە دەکاتە نزیکەی حەوت دۆلار.
بەهۆی کەمیی کڕیارەوە لە ساڵی 2024ـدا نزیکەی 100 جگەرخانە داخراون.
محەممەد زەمان، وەستای برژاندنی جگەرە و دەڵێت: "بەراورد بە ساڵی رابردوو کارەکانمان 50٪ کەمیکردووە. بۆچی ئەوە روویدا؟ ئێستا کیلۆی جگەر بە 750 لیرەیە. جیاوازی لەگەڵ پار 300-350 لیرەیە. ئەو کەسانەی پێشتر هەفتەی دوو جار دەهاتن و دەیانخوارد، ئێستا تەنانەت مانگانە جارێکیش ناتوانن بیخۆن".
ئەم جگەرچییە، کە لە هەمانکاتدا ئەندامی ژووری بازرگانی چێشتخانە و شیرنەمەنی روهایە، داوا لە بەرپرسان دەکات چارەسەرێک بۆ گرانی نرخی جگەر بدۆزنەوە.
محەممەد زەمان، وەستای برژاندنی جگەرە و باس لەوە دەکات: "پێویستە دەست بەم کارە بکەن و چارەسەرێک بدۆزنەوە. داوا لە بەرپرسان دەکەین، ئاگاداری ئەم دوکاندارانە بن. ئێمە ئەمەمان دەوێت، هیچ داواکارییەکی دیکەمان نییە. ئێمە گوزەرانی منداڵەکانمان بەم کارە دابین دەکەین. بێجگە لەمە رێگەیەکی دیکە نییە بیگرینەبەر".
دانیشتووانی شارەکە دەڵێن پێشتر دوو رۆژ جارێک جگەریان دەخوارد، بەڵام ئێستا 10 رۆژ جارێک بیخۆن.
محەممەد ئەر، هاونیشتمانییەکە ئاماژە بەوە دەدات: "ئێمە بە تایبەتی بۆ نانی بەیانی جگەر دەخۆین، بەڵام دوای بەرزبوونەوەی نرخی جگەر، نرخی ئەو ژەمەی دەیخۆین بەهەمانشێوە بەرزبووەتەوە. پێشتر بە 120-150 لیرە ژەمێک جگەرمان دەخوارد، بەڵام ئێستا گەیشتووەتە 220-250 لیرە".
هەندێک لە جگەرخانەکانی روها 24 کاژێر کراوەن. جگەری روها لەگەڵ پیاز، مەعدەنووس، تەماتە، بیبەری وشک و سەوزەی روها پێشکەش بە کڕیاران دەکرێت. بێگومان دۆشی لەگەڵ دایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ