ئیمارات سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات

25-03-2026
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات، سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران دەکات بۆ سەر بارەگا سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان و بە "تیرۆریستی و غەدر" ناویان دەبات.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند: "ئیمارات بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە مووشەکییە تیرۆریستییە دەکات کە بارەگا سەربازییەکانی لە هەرێمی کوردستانی عێراقی برای کردە ئامانج و بووە هۆی شەهید و برینداربوونی دەیان کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە."
 
ئیمارات ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم دەستدرێژییانە "پەرەسەندنێکی مەترسیدارن" و پێشێلکردنێکی روونی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتین. 
 
هەروەها هاوسۆزی و پشتگیریی تەواوی وڵاتەکەی بۆ عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە، بۆ هەر هەنگاوێک کە ئاسایش و سەقامگیری و سەلامەتی هاووڵاتییانی بپارێزێت.
 
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان و حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکانی ئەو هێرشە خواست کە بە "تاوانبارانە" وەسفی کردووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند سەر مانگایەک لە سۆران کە بۆ قوربانی ئامادەکراون.

رێنمایی یەکێتیی زانایان لەبارەی قوربانیکردن؛ "دەبێ ئاژەڵەکە بێ عەیب بێت"

یەکێتی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان مەرج و رێنماییە شەرعییەکانی بۆ ئەنجامدانی قوربانی لە جەژن دا راگەیاند و هۆشداری دەداتە هاونیشتمانیان کە هەر ئاژەڵێک عەیبدار و نا تەندروست بێت، وەک قوربانی قبووڵ ناکرێت.