لە گەرمیان کەسێک 'بە گولـلە' دەکوژرێت

07-03-2023
شەنگە ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، لە ناوچەی پیشەسازیی قەزای کەلار لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقە لە هاونیشتمانییەک کرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 7-3-2023، عەلی جەمال، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو کەسەی کە تەقەی لێکراوە و کوژراوە ناوی نەوزاد ئەحمەد محەممەدە و لەدایکبووی 1974ـیە، دانیشتووی قەزای کەلارە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.
 
بەگوتەی گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە لایەن کەسێکی دیکەوە کە تاوەکو ئێستا نەناسراوەتەوە، تەقە لەو هاونیشتمانییە کراوە. دەشڵێت، تاوەکو ئێستا بکوژەکە دەستگیرنەکراوە.
 
پۆلیسی گەرمیان دەستی بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و گوتەبێژی پۆلسی شارەکە دەڵێت، هاونیشتمانییە کوژراوەکە یەک گولـلەی بەرکەوتووە.
 
عەلی جەمال باس لەوە دەکات، کوژراوەکە لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار کاری تۆڕنەچی کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەهۆی لافاوەکەوە 35 کەس بریندار بوون

زیانەکانی لافاوەکەی رانیە: زیاتر لە 25 ماڵ ژێر ئاو کەوتوون و لیژنە بۆ قەرەبوو پێکدەهێنرێت

دانیشتووانی رانیە خەریکی راماڵینی پاشماوەی ئەو لافاو و تەرزەیەن کە رۆژی دووشەممە شارەکەی گرتەوە. پیاوێکی خەڵکی ئەنبار کە ماوەی 5 ساڵە لەو شارە کرێنشینە، باس لەوە دەکات لافاوەکە نەک هەر ماڵەکەی، بەڵکو هەموو ئەو کەلوپەلانەشی لەناو بردووە کە بۆ دابینکردنی بژێویی چوار منداڵەکەی کۆی کردبوونەوە.