رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تێکشکنێرا و کەوتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، درۆنەکە جەنگیی بووە و لە نزیک گردجووتیار لە نزیک عەنکاوە کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی نەبووە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە نیوەرۆی ئەمڕۆ، ئەحمەد بارزان، قایمقامی چۆمان بە رووداوی راگەیاند، دوو درۆن كەوتوونەتە خوارەوە، یەكێکیان لە نزیک باڵەخانەی چاودێریی كۆمەڵایەتی كەوتووە و ئەوەی دیکەیشیان نزیک لە شوقەکانی گوندی وەردە بووە.
درۆنەکان زیانی گیانییان نەبووە، بەڵام بە گوتەی قایمقامی چۆمان، زیانی مادی بەر بینای چاودێریی کۆمەڵایەتی کەوتووە.
28ـی شوبات، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران و ئەویش بە بەئامانجگرتنی بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە وەڵامی ئەمریکا و ئیسرائیلی دایەوە.
لەوکاتەوە فڕۆکەخانەی هەولێر، کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و چەند ناوچەیەکی دیکە لە سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک، بە درۆن و مووشەک کراونەتە ئامانج.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ