راپۆرتێک: هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە ببێتە بەشێک لە جەنگی دژی ئێران

07-03-2026
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ماڵپەڕی (ئەکسیۆس)ـی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا دەڵێت، "کوردانی عێراق لە ناو جەرگەی جەنگی سنووربڕی ئێراندا، لە نێوان سێ گوشار گەورەدا گیریان خواردووە: پەیامە ناڕوونەکانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی گۆڕینی رژێم، گوشار کوردی ئێران بۆ کردنەوەی سنوورەکان و هەڕەشە تووندەکانی سوپای ئێران."
 
بەگوێرەی راپۆرتەکە، بۆ یەکەمجار لە دەستپێکی جەنگەکەوە، ئێران هەڕەشەیەکی راستەوخۆ و فەرمیی لە کوردی عێراق کردووە. 
 
'هەڕەشەی بێپێشینەی تاران بۆ سەر هەرێمی کوردستان'
 
عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، بەرپرسی ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران رایگەیاند: "ئەگەر رێگە بە بەردەوامیی مانەوە و پیلانی گرووپە چەکدارەکان یان توخمەکانی رژێمی [زایۆنیستی] بدرێت کە لە رێگەی هەرێمەکەوە [هەرێمی کوردستان] بێنە ناو سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەوا سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە قەبارەیەکی فراوان دەکرێنە ئامانج."
 
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەکسیۆسی راگەیاندووە: "ئەوان پێویستیان بە مووشەکی هایپەرسۆنیک [دەنگبڕ] نییە بۆ لێدانی ئێمە؛ تەنیا 200 درۆنی شاهێد دەتوانن وێرانییەکی زۆر لێرە دروست بکەن. ئێمە هیچ سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیمان نییە بۆ بەرپەرچدانەوەیان."
 
'بێ متمانەیی بە سیاسەتەکانی واشنتن'
 
ئەکسیۆس لەسەر زاری بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەڵێ، پەیامەکانی ترەمپ لەبارەی گۆڕینی رژێم ناڕوونن. بەرپرسە کوردەکە دەڵێت: "ئێمە بێلایەنی دەپارێزین، چونکە نازانین سیاسەتی ئەمریکا چییە؛ ئایا گۆڕینی تەواوەتی رژێمە یان تەنیا گۆڕینی کەسەکان؟" 
 
ئەکسیۆس نووسیویەتی: "کوردەکان پێیانوایە گۆڕینی رژێم بەبێ هێزی وشکانی مەحاڵە و دەزانن کە ترەمپ نایەوێت سەرباز بنێرێت."
 
'جیاوازیی نێوان ئامانجەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل'
 
راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، هەرچەندە ئەمریکا و ئیسرائیل پێکەوە هێرش دەکەن، بەڵام بەرژەوەندییەکانیان جیاوازە. "ئیسرائیل زۆر شەڕانگێزترە و هانی کوردی ئێران دەدات بۆ بەشداریکردن لە جەنگەکە بۆ لەناوبردنی تەواوەتی رژێم." 
 
بەرپرسە کوردەکە بە ئەکسیۆسی گوتووە: "ئیسرائیل مۆدێلی رژێمی سووک قبووڵ ناکات، بەڵام پێدەچێت ئەمریکا مۆدێلی ڤەنزوێلا (گۆڕینی سەرکردایەتی و مانەوەی دامەزراوەکان)ـی بەلاوە پەسند بێت."
 
'هەڵوێستی لایەنە کوردییەکانی ئێران'
 
ئەمیر کەریمی، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، بە ئەکسیۆسی راگەیاندووە، ئەندامە چەکدارەکانیان لە ناو خاکی ئێراندان، بەڵام تاوەکو پشتگیریی راستەوخۆی ئەمریکا وەرنەگرن، دەست بە راپەڕین ناکەن. کەریمی جەختی کردەوە، گرووپەکەیان پەیوەندیی بە بەرپرسانی ئەمریکاوە هەیە، بەڵام هیچ پەیوەندییەکیان بە ئیسرائیل و مۆسادەوە نییە.
 
سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) بە ئەکسیۆسی گوتووە، "تاوەکو ئێستا هێزەکانی پێشمەرگە توانیویانە رێگری لە هێزە کوردییەکانی ئێران بکەن تاوەکو لە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە هێرش نەکەنە سەر ئێران. کوردی عێراق نایانەوێت تێوەبگلێن چونکە دەپرسن؛ ئەگەر رژێمی ئێران لەم جەنگە رزگاری بێت، کێ بەرگری لە ئێمە دەکات کاتێک ئەمریکا جێمان دەهێڵێت؟"
 
پلانی درێژخایەنی تاران: تێپەڕاندنی ترەمپ
 
ئەکسیۆس دەڵێ، بەرپرسانی کورد پێشبینی دەکەن ترەمپ لە هەفتەکانی داهاتوودا لە ئۆپەراسیۆنەکە بکشێتەوە دوای ئەوەی ئامانجە سەربازییەکانی (تێکشکاندنی هێزی دەریایی و مووشەکی) دەپێکێت. ئەوان دەڵێن ئێرانییەکان "خاوەن ئارامییەکی هەزاران ساڵەن" و پلانەکەیان ئەوەیە تەنیا خۆیان رابگرن تاوەکو دوو ساڵی دیکە ترەمپ لە دەسەڵات نامێنێت و سەرۆکێکی نوێ لە ئەمریکا دێتە سەر کار.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نموونەی مووشەکی هەڵۆی رەش.

هەڵۆی رەش؛ ئەو مووشەکە خێرایەی ئەمریکا کە بۆ ئێران مەترسیدارە

یەکێک لەو چەکە زۆر پێشکەوتوو و ترسناکانەی کە لە بەردەستی سوپای ئەمریکادایە، ناوی مووشەکی (Dark Eagle) کە بە واتای "هەڵۆی رەش" دێت. بە گوێرەی راپۆرتێکی پێگەی بلومبێرگی ئەمریکی، ئەم چەکە نوێیە رەنگە ببێتە کارتی بەهێزی ئەمریکا لە هەر رووبەڕووبوونەوەیەکدا دژی ئێران.