رووداو - کۆیە
زیاتر لە 100 پێشمەرگە، ئاسایش، پۆلیس و هاونیشتمانی ماوەی دوو بۆ چوار رۆژە لەنێوان بازگەی دێگەڵە و کۆیە گیریانخواردووە، تەنیا پەیوەندییەکان لەگەڵ کەسوکاریان دڵنەواییان دەکات.
منداڵان بێ ئاگا لە کۆرۆنا و ئەو رێکارانەی لە هەمبەری گیراونەتەبەر، باجی هاتنەدەرەوەی گەورەکان دەدەن. زیاتر لە 60 کاژێر جگە لە پسکویت و ئاو هیچی دیکەیان نەخواردووە.
دوای گەیاندنی زانیارییەکان لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداو، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە هەوڵدان بە زووترین کات چارەنووسی ئەو خەڵکە گیرخواردووە یەکلایی بکەنەوە.
هێمن قادر، گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر دەڵێ، جارێکی دیکە داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکەینەوە بۆئەوەی ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت، بەتایبەتی ئەوانەی مەدەنین.
بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆوە، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدابوو، ئاڵوگۆڕ بە هێزە ئەمنییەکان نەکرێت، بەڵام بەهۆی ئاڵوگۆڕی هێز لە پارێزگای سلێمانی و گەڕانەوەی ئەو کوردانەی لە ریزەکانی پاسەوانی سنوور دەوام دەکەن، گیرخواردنی نێوان بازگەکانی لێکەوتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ