فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە یاداشتێکی ناڕەزایی دایە کونسوڵخانەی ئێران

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، یاداشتێکی ناڕەزایی و نیگەرانیی گەیاندە کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، ئەمەش لە کاردانەوەی لێدوان و هەڕەشەکانی کۆنسووڵی ئەو وڵاتە لە سلێمانی.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 7ی نیسانی 2026، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەهۆی ئەو لێدوان و هەڕەشانەی کۆنسووڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی بەرامبەر بە خەڵک و قەوارەی هەرێمی کوردستان کردوویەتی، نامەیەکی فەرمیی ناڕەزاییان گەیاندووەتە کۆنسووڵگەریی ئەو وڵاتە لە هەولێر."
 
رۆژی 06ـی نیسانی 2026، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا، محەممەد میر حوسەینی، کۆنسووڵی گشتیی ئێران لە سلێمانی لە وەڵامی پرسیارێکی ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو سەبارەت بە هۆکاری بەردەوامیی هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان گوتی: "جیاوازی نییە لە کوێن، لە هەر کوێ بن، لەم ناوچەیە بن، لە قەتەر، بەحرێن، کوێت یان هەرێمی کوردستان بن، هەر شوێنێک ئەمریکا، یان ئەو کەسانەی دەستوەردان دەکەن، یان رژێمی زایۆنی و گرووپە دژبەرەکانی ئێرانی لێبێت، ئامانجی رەوای ئێمەن."
 
بەگوێرەی دوایین ئاماری رووداو، لە 28ـی شوباتەوە بۆ نیوەڕۆی ئەمڕۆ 7ـی نیسان، هەرێمی کوردستان بە 698 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتەسەر، لە ئەنجامدا 17 کەس شەهید بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

مەسرور بارزانی: ئەوەی دەستی بە خوێنی گەلەکەمان سوور بێ بە سزای خۆی دەگات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چەندین جارە بەبێ هۆ و بەبێ پاساو هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان، "بەڵام بەدڵنیاییەوە، ئەوەی دەستی بە خوێنی گەلەکەمان سوور بێ، دوور یان نزیک بە سزای خۆی دەگات".