دەستەی ژینگە: تاوەکو ئێستا هەوای هەرێمی کوردستان خاوێنە و مەترسیی لەسەر نییە

07-04-2026
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ جەنگ لە ناوچەکە نەبووەتە هۆکاری پیسبوونی هەوا. ئاماژە بە مەترسییەکانی بەردەوامیی جەنگ لە داهاتووی کوردستان دەکات و دەڵێ، ئاو، خاک و هەوا پیس دەکات.
 
د. سەنعان عەبدوڵڵا، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "وێڕای بەردەوامیی جەنگ، تاوەکو ئەمڕۆ هەوای هەرێمی کوردستان ئاساییە و مەترسیی لەسەر نییە".
 
گوتەبێژی دەستەی ژینگە، بەردەوامبوونی جەنگەکە بە مەترسی بۆ ژینگەی هەرێمی کوردستان دەزانێت و دەڵێت: "ئەگەر جەنگەکە درێژە بکێشێ، کاریگەریی زۆر خراپی دەبێت لەسەر ئاو، خاک و هەوای هەرێمی کوردستان".
 
لە 28ـی شوباتەوە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەستیپێکردووە و بەردەوامە، لەو نێوەندەدا تاوەکو ئەمڕۆ لەلایەن ئێران و گرووپە چەکدارە عێراقییەکانی نزیک ئێرانەوە بە نزیکەی 700 درۆن و مووشەک هەرێمی کوردستان بۆردوومان کراوە.
 
د. سەنعان عەبدوڵڵا گوتی: "هەر درۆن و مووشەکێک لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بێت دووکەڵی هەیە و کاریگەری خراپی بۆ هەوا هەیە، دوای تەقینەوەشی دیسانەوە هەوا پیس دەکات".
 
گوتەبێژی دەستەی ژینگە گوتی: "یەکێک لە مەترسییەکانی جەنگ و بەردەوامبوونی ئەوەیە، پاشماوەکانی جەنگ وەکو پارچەکانی مووشەک و درۆن تێکەڵی خاک و سەرچاوەکانی ئاو ببن، ئەوانە تاوەکو ئێستا زیانەکانیان نازاندرێت، بەڵام دوای بەردەوامبوون و توێژینەوەکردن لەسەریان مەترسییەکانیان دەردەکەون".
 
بە گوتەی د. سەنعان عەبدوڵڵا، یەکێکی دیکە لە مەترسییەکانی جەنگ کەوتنەخوارەوەی درۆن و پاشماوەکانی جەنگە لە ناوچە سرووشتییەکان و مەترسیی دروستکردنی ئاگر و لەنێوبردنی هەموو جۆرە زیندەوەرەکانی نێو سرووشتە.
 
گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان گوتی: "لەکاتێکدا ئێمە سەرقاڵی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا بووین، ئەم جەنگە هەمووی راگرت و خەریکە رەگەزەکانی ژینگە و هەمووی تێک دەدات".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کەس لە ئەندامانی گرووپەکە لەکاتی چاکردنی یەکێک لە شەقامەکانی سلێمانی

چوار گەنج لە سلێمانی خۆبەخشانە شەقامەکان چاک دەکەنەوە

چوار گەنج لە شاری سلێمانی گرووپێکیان بەناوی "دەستی چاکسازی" پێکهێناوە و ئەرکی نۆژەنکردنەوەی شەقام و رێگە سەرەکییەکانیان گرتووەتە ئەستۆ؛ ئەوان دەڵێن بەبێ بەرژەوەندیی ماددی و تەنیا بۆ پاراستنی ژیانی شۆفێران ئەو کارە دەکەن و داوای هاوکاری دەکەن بۆ ئەوەی پڕۆژەکەیان رانەوەستێت.