رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، تێکڕای پێدانی کارەبا لە مانگی نیسان 15 کاژێر بووە، بەگشتیش 13 تاوەکو 17 کاژێر کارەبا بە هاوبەشان دراوە.
رۆژی چوارشەممە 7ی ئایاری 2025 ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە مانگی نیسان لە زاخۆوە تاوەکو کفری، تێکڕا 15 کاژێر کارەبا هەبووە، بەگشتی 13 کاژێر تاوەکو 17 کاژێر بە جیاوازیی ناوچەکان کارەبا هەبووە."
وەکو گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، خواست لەسەر کارەبا لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکەی دیکە دەگۆڕێت، بۆیە پێدانی کاژێرەکانی کارەبا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازە.
پێدانی کاژێرەکانی کارەبا بۆ ئەم مانگە کەمی کردووە. ئومێد ئەحمەد گوتی، بەهۆی ئەوەی ئێستا چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر دەکرێت، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماش هۆکارێکی دیکەی کەمبوونی کاژێرەکانی کارەبایە.
لە هەرێمی کوردستان 4000 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێندرێت، لە کاتێکدا پێویستی بە زیاتر لە 6,500 مێگاواتە. ژمارەی هاوبەشانی کارەباش یەک ملیۆن و 900 هەزاری تێپەڕاندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ