بۆ قوتابییانی پۆلی 12؛ لە کام قوتابخانە تاقیکردنەوە دەکەیت؟

07-05-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی (سەرجەم بەشەکان) دەتوانن لە رێگەی لینکێکەوە شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوە وزارییەکانی ساڵی خوێندنی 2024-2025 (خولی یەکەم) بەپێی پارێزگاکان بزانن.
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، یەکەم تاقیکردنەوەی وزاری لە 1ـی حوزەیرانی 2025، کاژێر 07:30ـی بەیانی بەڕێوەدەچێت.
 
وەزارەتەکە داوا لە قوتابییان دەکات رۆژێک پێش ئەو وادەیە، واتە رۆژی 31ی ئایاری 2025، سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێن و ناویان.
 
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر قوتابییەک هەڵەیەک لە زانیارییەکانی وەک زمانی خوێندن یان ئاییندا هەبێت، پێویستە "بە زووترین کات" سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی تایبەت بە خۆی بکات بۆ راستکردنەوەی زانیارییەکان.
 
ئەو هەنگاوەی وەزارەت بۆ ئەوەیە کە قوتابییان پێشوەختە ئاگاداری شوێنی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیان بن و "هیچ گرفتێکیان" بۆ دروست نەبێت لە رۆژی تاقیکردنەوەدا.
 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.