شیرین یونس عەبدوڵڵا لە شوێنی بێگەرد تاڵەبانی دەبێتە پەرلەمانتار

07-07-2019
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن بێگەرد تاڵەبانی
A+ A-

رووداو - هەولێر 

لوقمان وەردی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، شیرین یونس عەبدوڵڵا لە شوێنی بێگەرد تاڵەبانی دەبێتە پەرلەمانتار.

لوقمان وەردی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای دەستبەکاربوونی بێگەرد تاڵەبانی لە پۆستی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کابینەی نۆیەمی هەرێمی کوردستاندا، شیرین یونس عەبدوڵڵا لە لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شوێنی بێگەرد تاڵەبانی دەبێتە پەرلەمانتار".

شیرین یونس عەبدوڵڵاش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە لایەن حیزبەوە ئاگادارکراومەتەوە کە من لە شوێنی بێگەرد تاڵەبانی دەبمە پەرلەمانتار. لە هەڵبژاردنی 30-9-2018 بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆن هەزار و 416 دەنگم بەدەستهێنا".

شیرین یونس عەبدوڵا لە ساڵی 1986 لە شارۆچکەی شۆڕش سەر بە قەزای کۆیە لەدایکبووە.

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆی 100 کورسی گشتی پەرلەمان 21 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەفربارین لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سبەی یەکەم رۆژی زستانە

ئەمڕۆ دوایین رۆژی وەرزی پاییزە و سبەی یەکەم رۆژی زستان دەستپێدەکات. کەشناسێک دەڵێ، وەرزەکە 88 رۆژ و 23 کاژێر دەبێ. کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، سبەی پلەی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت و ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو.