لە دوێنێوە کچێکى تەمەن 13 ساڵ لە دهۆک بێسەروشوێنە

07-08-2021
ناسر عەلی
نیشانەکردن دهۆک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ئێوارەی رۆژی هەینییەوە کچێکی تەمەن 13 ساڵى دانیشتووى دهۆک لە ماڵ چووەتە دەرەوە و بێسەروشوێنە، باوکى کچەکە دەڵێت لە قوتابخانە لە یەکەمەکان بووە.
 
کچەکە ناوی سونا محەممەدە . پۆلیسى دهۆک وینەکەی بڵاوکردووەتەوە تاوەکو هەرکەس زانیاریی لەسەری هەبێت پۆلیس ئاگادار بکاتەوە. محەممەد کە باوکى ئەو کچەیە بە رووداوی راگەیاند: "کاژێر 21:00ـی شەوى رابردوو کچەکەم کە تەمەنى 13 ساڵە بە خوشکەکەی کە لەخۆی گەورەترە گوتوویەتی لەگەڵ کچی دراوسێمان دەچینە بنکەیەکى تەندروستى نزیک ماڵی خۆمان. بەڵام لەوکاتەوە نەگەڕاوەتەوە".
 
باوکى سونا دەڵێت "شەوی رابردوو لەگەڵ کچە دراوسێکەیان قسەی کردووە و دیارە ئەو ئاگادار نەبوووە و هیچ قسەیەکی لەگەڵ نەکردووە و بیانوویەک بووە بۆ ئەوەی لە ماڵ بچێتە دەرەوە. ئێستا نازانین چارەنووسی چییە و لە کوێیە. بویە بە فەرمى پۆلیسى دهۆکمان ئاگادارکردووە".
 
لەبارەی ئەوەی ئایا هیچ کێشەیەکی هەبووە یان گومان لە چی دەکەن، باوکى سونا گوتی: "هیچ کێشەیەک نەبووە، لە قوتابخانە لەیەکەمەکان بوو، بەڵام چەند ساڵە من و دایکى جیابووینەتەوە، دوو کچمان هەبوو هەردووکیان لەلای من بوون، پێش شەش مانگ دەرونى کەمێک تێکچوبوو، بەڵام ماوەیەک بوو رەوشى باشببوو". باوکی سونا داوا دەکات هەرکەس زانیارىی لەسەر هەبوو ئاگاداریان بکاتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.