رووداو دیجیتاڵ
جەرجیس مستەفا، خەڵکی قەزای شێخانە لە پارێزگای دھۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "رۆژی 13ی مانگی رابردوو لەگەڵ خێزانەکەم چووینە گەشتێک لە ناحیەی چەمانکێ، پارەکەم لەناو ئۆتۆمبێل بەجێھێشتبوو، تا گەڕامەوە پارەکەم لە ناو ئۆتۆمبێلدا نەمابوو".
جەرجیس کە پیشەی ئاسنگەری دەکات گوتی، "خانوویەکم ھەبوو لە مووسڵ فرۆشتم، ئەو پارەیە بەشێکی پارەی ئەو خانووە بوو، بەشێکی دیکەش بەری رەنجی کارەکەم بوو".
ئەو هاونیشتمانییە ئاماژە بەوەشدەدات، "لەگەڵ خێزانەکەم چووینە چەمانکێ، نەموێرا لە ماڵ پارەکە بەجێبهێڵم خستمە ناو جانتایەک و لەژێر پێم دانا، کە چوومە چەمانکێ چووە ژێر کەپرەکانی گوزاری ئۆتۆمبێلەکەم دووربوو لێم، دوای ماوەیەک ھاتم سەیرم کرد بینیم پارەکە لە شوێنی خۆی نەماوە".
سەبارەت ئۆتۆمبێلەکەی جەرجیس گوتی، "ئۆتۆمبێلەکەم نەشکاندووە، بەڵام کەمێک جامەکەی لە خوارەوەبوو، بەو بۆشاییە توانیبێت دەرگاکە بکاتەوە و پارەکە ببات".
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزای ئامێدی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "راستە ئەو سکاڵایە تۆمارکراوە و بابەتەکە لەژێر لێکوڵینەوەدایە، بۆیە ناتوانین زانیاریی زیاتر بدەین".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ