ئێران ئینتەرنێتی خۆڕایی دەداتە زیارەتکاران

07-09-2022
فریا یونسی
A+ A-

رووداو - هەولێر

وەزارەتی پەیوەندییەکان و دامەزراوەی بۆشایی ئاسمانی ئێران دەیانەوێت بە مەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ زیارەتکاران، لە رێگەی باڵۆنێکەوە ئینتەرنێتی خۆڕاییان پێبدەن.
 
حوسێن سالاریە، سەرۆکی دامەزراوەی بۆشایی ئاسمانی ئێران رایگەیاند؛ بە مەبەستی خزمەتگوزاریی زیاتر بە زیارەتکاران، لە رۆژانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێندا باڵۆنێک بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت لەسەر سنوورەکان جێگیر دەکات بۆ ئەوەی زیارەتکاران بتوانن تاوەکو کەربەلا و نەجەف بە خۆڕایی دەستیان بە ئینتەرنێت بگات. 
 
بەگوتەی حوسێن سالاریە، ئەو باڵۆنە لە رۆژانی داهاتووەوە لە دەروازەی سنووریی مێهران جێگیر دەکرێت و مۆدێۆمێکی وایفای لەسەر دادەمەزرێندرێت بۆ ئەوەی ئینتەرنێتی خۆڕایی بداتە زیارەتکاران.
 
سێ رۆژ پێش ئێستاش عیسا زارع پوور، وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران رایگەیاندبوو؛ لە سەر سنوورەکانەوە ئینتەرنێتی خۆڕایی دەدرێتە ئەو زیارەتکارانەی بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن دەچنە کەربەلا و نەجەف. 
 
بەگوتەی عیسا زارع پوور، وەزارەتی پەیوەندییەکان بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە حکومییە پەیوەندیدارەکانی دیکە هەموو هەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بۆ پێدانی ئینتەرنێتی خۆڕایی بە زیارەتکاران و لە رێگەی نێوان سنوورەکانەوە تاوەکو کەربەلا و نەجەف، لە 50 خاڵدا وایفای تایبەت بە زیارەتکاران جێگیر دەکرێت بۆ ئەوەی بتوانن بە خۆڕایی دەستیان بە ئینتەرنێت بگات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، وەکو سیمبولی کیمیابارانی شارەکە لە ساڵی 1988.

دیداری ئاشتی و هەڵەبجە؛ HWPL لیژنەیەک بۆ جێبەجێکردنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رادەگەیێنێت

بە ئامانجی چەسپاندنی کولتووری پێکەوەژیان و دانانی چوارچێوەیەکی رێکخراو بۆ گفتوگۆکانی ئاشتی، رێکخراوی نێودەوڵەتیی HWPL بە هاوکاری رێکخراوی (PAO)، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لە شاری هەولێر سازکرد و تێیدا بە فەرمی دامەزراندنی "لیژنەی جێبەجێکردنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست" راگەیێندرا.