گەنجێکی کوردی ئێزدی بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەچێتە ئەوروپا و لە یۆنان 'بە جەڵتە' دەمرێت

08-09-2022
حەیدەر دۆسکی
حەیدەر بیبو، گەنجە ئێزدییەکە
حەیدەر بیبو، گەنجە ئێزدییەکە
A+ A-
 
رووداو - ئەلقوش

گەنجێکی کوردی ئێزدی لە کەمپێکی یۆنان گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی گەڕێندرایەوە بۆ کەسوکاری لە گوندی دوغاتا-ی سەر بە ناحیەی ئەلقوش.
 
حەیدەر بیبو، گەنجێکی 27 ساڵی کوردی ئێزدی بوو، لە زکماکەوە نەخۆش بووە و کەسوکاری بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بەشێوەیەکی قاچاخ ناردوویانەتە ئەوروپا، بەڵام پێش گەیشتنی بە شوێنی مەبەست لە کەمپێکی یۆنان گیانی لەدەستدا.
 
هاجەر بیبو، پووری گەنجە کۆچکردووەکە دەڵێت، حەیدەر دوای گەیشتنی بە یۆنان بەشێوەی قاچاخ، جەڵتە لێیداوە و کۆچی دواییکردووە. دوای گەڕاندنەوەی تەرمەکەیشی، حەیدەر لەلایەن کەسوکاریەوە لە گۆڕستانێکی ناوچەکەی خۆیان بەخاکسپێردرا. 
 
حەیدەر مانگێک و نۆ رۆژ بوو گەیشتبووە یۆنان. شێخ حەسەن، دراوسێ و کەسوکاری گەنجە کۆچکردووەکە دەڵیت، نازانن چۆن کۆچی دواییکردووە، ئەو برا و باوکی نەبوو، دایکیشی لە سەردانی کەسوکاری بووە کاتێک هەواڵی مەرگی کوڕەکەیی پێدراوە.
 
لە بنەماڵەکەی حەیدەر تەنیا دایکی ماوە و ئەویش تەندروستیی باش نییە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی

هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی پەسندکرا؛ مووچەکانیان دەبێتە ملیۆنێک و 200 هەزار

حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ نیشاندا و دۆسیەکانیان بۆ بەغدا دەگوازرێتەوە. بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری زیندانیانی سیاسی دەڵێت، بە پەسندکردنی لەلایەن بەغداوە، مووچەکانیان لە 500 هەزارەوە دەبێتە یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار.