ئاسایشی نیشتمانی عێراق: دوو کەسمان لە کەرکووک دەستگیرکرد ئاڵای عێراقیان سووتاندبوو

07-09-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن کەرکووک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، لە شاری کەرکووک دوو کەسیان دەستگیرکرد کە لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەون ئاڵای عێراق دەسووتێنن. دەشڵێت، "ئەو دوو کەسە رەوانەی لایەنە  پەیوەندیدارەکان کراون بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر."
 
شەوی پێنجشەممە، 7-9-2023، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە دوو کەسیان بە تۆمەتی سووتاندنی ئاڵای عێراق لە شاری کەرکووک دەستگیرکرد.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "دوای رووداوەکانی کەرکووک لە دوای خۆپێشاندانەکانەوە، زانیاریی هەواڵگریمان بەدەست گەیشت کە کۆمەڵێک کەس لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەون و ئاڵای عێراق دەسووتێنن، ئەوەش لەلایەن نێوەندەکانی کۆمەڵگەوە کاردانەوەی لێکەوتەوە، چونکە دژی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتییە."
 
هەروەها ئەوەش هاتووە کە تیمەکانیان لە پارێزگای کەرکووک دەستبەجێ و دوای وەگرتنی رەزامەندیی دادگە، هەڵسان بە بەدواداگەڕانی ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کردووە و دوو کەسیان دەستگیرکردووە و رەوانەی لایەنە یاساییەکان کراون بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لە دژیان.
 
لەچەند رۆژی رابردوو چەند گەنجێک لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەون کە ئاڵایەکی عێراقیان پێیە و دەیانەوێت دەستکاریی بکەن و بیشێوێنن، دواتر بڵاوکرایەوە کە ئەو گرتەیە کۆنە و گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووکیش گوتی، "لە کەرکووک ئاڵای عێراق نەسووتێنراوە."
 
لە 27ـی ئابی 2023ـەوە بەشێک لە تورکمان و عەرەبی کەرکووک رێگەی سەرەکیی شارەکەیان لەگەڵ هەولێر داخست. ئەوان دژى رادەستکردنەوەى بارەگاى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى پارتى دیموکراتى کوردستانن لەو شارە کە ئێستا بارەگاى ئۆپەراسیۆنەکانى کەرکووکە.
 
بەهۆى ئەو رێگە داخستنەوە، رۆژی 2-9-2023 ژمارەیەک هاونیشتمانیی کوردی کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و چوار خۆپێشاندەر بە گولـلە گیانیان لەدەستدا و 16ـی کەسی دیکەش برینداربوون.
 
3ـی ئەیلوولی 2023، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ پەرلەمانتارانى پشکى کەرکووک کۆبووەوە کە نوێنەرى سەرجەم پێکهاتەکانى ئەو شارەى تێدابوو.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە