رووداو دیجیتاڵ
گەورەشارەوانیی ئامەد پلانی هەیە پڕۆژەیەکی ژینگەیی بە ناوی (ناتۆراپارک) بە رووبەری 300 هەزار مەتر دووجا دروستبکات. پرۆژەکە دەبێتە گەورەترین پرۆژەی سەوزایی شارەکە.
بەشی باخچە و پارکەکان لە گەورەشارەوانیی ئامەد دەڵێ، پڕۆژەکە لە خاڵی بەیەکگەیشتنی شەقامی د. نەجمەدین ئەربەکان و شەقامی فورات لە شارۆچکەی کایاپنار جێبەجێ دەکرێ.
شارەوانیی گەورەی ئامەد رێڕەوی پاسکیل، رێڕەوی پیادەڕۆیی دروست دەکات و پلانی هەیە ئامێری وەرزشیش لە چەندین شوێندا دابنێ.
هەروەها یاری تایبەت بە منداڵان، لەوانەش منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دادەنرێن.
لەبری حەوزی ئاسایی، دەریاچەیەکی دەستکرد لە ناتۆراپارک دروست دەکرێ. لە دەوروبەریشیدا شوێنی دانیشتن دەبێ.
هەر لەو شوێنەدا رەچاوی ئەوە کراوە کە مزگەوتێک دروست بکرێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ