خوێندنی باڵا: کرێى خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان کەمدەکرێتەوە

07-10-2021
بڕوا کیانی @brwakyani
نیشانەکردن خوێندنی باڵا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى کوردستان بە رێژەى 45% لە گشت قۆناخەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا (پارالێڵ - ئێواران) و کرێى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێى ئەنجامەکانى رێزبەندیی نیشتمانى، بە رێژەى 10 بۆ 20% بۆ سەرجەم قۆناخەکانى خوێندن کەمدەکرێتەوە. 
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، ئەو بڕیارە، بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى دارایى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستانە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7-10-2021، د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبارەی بڕیارەکە ئاماژەی بەوە کردووە "هەرێمى کوردستان بە بارودۆخێکى تایبەت گوزەر دەکات بە شێوەیەک پێویستە هەمووان رەچاوى بارو گوزەرانى دارایى خەڵکى خۆمان بکەین و لە هەمان کاتیشدا بتوانین هەلى خوێندن بۆ هەمووان دەستەبەر بکەین."

ئامانجى ئەو هەنگاوەی وەزارەت، بە گوتەی وەزیری خوێندنی باڵا، جگە لە لەبەرچاوگرتنی باری دارایی هاووڵاتیان، "رەخساندنى هەلى زیاترى خوێندن و پەرەپێدانى تواناکانى گەنجانی هەرێمی کوردستانە." دەشڵێت، "لەهەمانکاتدا ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت لە پاراستنی سەرمایەی نیشتمانی و بەکارهێنانی لە گەشەپێدانی زانکۆکان."

کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان بەمشێوەیە دەبێت:

زانکۆ حکومییەکان:

داشکانى رێژەى45% لە کرێى خوێندنى (پارالێل) و (ئێواران)ـى گشت قۆناخەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا لە سەرجەم زانکۆ حکومییەکان و دامودەزگەکانى دیکەی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵى خوێندنى 2021 - 2022

زانکۆ تایبەتەکان:

- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گرووپى B، بەڕێژەى (10%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە

- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گرووپى C، بەڕێژەى (15%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە

- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گرووپى D، بەڕێژەى (20%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە

- سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەى (20%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەفربارین لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سبەی یەکەم رۆژی زستانە

ئەمڕۆ دوایین رۆژی وەرزی پاییزە و سبەی یەکەم رۆژی زستان دەستپێدەکات. کەشناسێک دەڵێ، وەرزەکە 88 رۆژ و 23 کاژێر دەبێ. کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، سبەی پلەی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت و ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو.