عەلی باپیر: پێویستە هەموو موسڵمانان پشتیوانی لە گەلی ستەمدیدەی فەلەستین بکەن

07-10-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن فەلەستین ئیسرائیل عەلی باپیر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەبارەی راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی  "تۆفانی ئەقسا" لەلایەن بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەڵێت، "ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر تاوانه‌كانی هێزه‌ زایۆنییه‌كاندا تێپه‌ڕی، له‌ كوشتن، كاولكاری، سووتاندن، ده‌ربه‌ده‌ركردن و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی ده‌ستدرێژیی دژی فه‌له‌ستینییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ كاتی ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ هاتبوو كه‌ بینیمان."
 
بەرەبەیانی شەممە 07-10-2023 بزووتنەوەی حەماس، ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا" ـی دژی ئیسرائیل راگەیاند، دوای هێرشەکەی بزووتنەوەی حەماسیش، سوپای ئیسرائیل دەستی بە بۆردوومان و تۆپبارانی چەند شوێنێکی غەززە کرد و لە هەندێک شوێنیشدا شەڕ لەنێوان سەربازانی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس دروستبوو.  
 
لەوبارەوە عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، "ئه‌وه‌ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌ نێوان تێكۆشه‌رانی فه‌له‌ستینی و زایۆنییه‌كان له‌ پشتێنه‌ی غه‌ززه‌ روویدا، شایه‌تی جێبه‌جێبوونی فه‌رمایشتی خوای به‌رز و مه‌زنه‌ كه‌ ده‌فه‌رمووێ (سَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنقَلَبٍ يَنقَلِبُونَ (227)} الشعراء. واته‌، (سته‌مكارانیش رۆژێک دێت بزانن به‌ره‌و چی سه‌ره‌نجامێک ده‌چن)."
 
عەلی باپیر گوتیشی، "ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر تاوانه‌كانی هێزه‌ زایۆنییه‌كان تێپه‌ڕی، له‌ كوشتن، كاولكاری، سووتاندن، ده‌ربه‌ده‌ركردن و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی ده‌ستدرێژیی دژی فه‌له‌ستینییه‌كان، په‌نگی دایه‌وه‌ و له‌سه‌ری رژا‌ و ئارامیی به‌رگریكارانی فه‌له‌ستینی كۆتایی هات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ كاتی ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ هاتبوو كه‌ بینیمان."
 
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەڵێت، له‌ خوای به‌رز و مه‌زن ده‌پاڕێینه‌وه‌ كه‌ پاڵپشتی فه‌له‌ستینییه‌كان و هه‌موو سته‌ملێكراوان و چه‌وساوان بێت له‌ هه‌موو جیهان و سه‌ریان بخات به‌سه‌ر دوژمنه‌ سته‌مكار، داگیركار و ماف زه‌وتكاره‌كانیاندا. هیوادارم ئه‌وه‌ی روویدا ببێته‌ په‌ند و ئامۆژگاریی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌ند له‌ رووداوه‌كانی رۆژگار وه‌رده‌گرن، به‌تایبه‌تی زایۆنییه‌ داگیركاره‌كانی یه‌كه‌مینی دوو رووگه‌كه‌ و سێیه‌مینی دوو شوێنه‌ پیرۆزه‌كه‌ی مسوڵمانان."
 
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری داوای نزا بۆ فەلەستینییەکان و دەڵێت، "له‌سه‌ر تێكڕای موسڵمانانیش پێویسته‌ پشتیوانیی گه‌لی سته‌مدیده‌ی فه‌له‌ستین بكه‌ن به‌هه‌رچی له ‌توانایاندایه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ نزایه‌كیش بێت".
 
میدیای ئیسرائیلی دەڵێت، ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیلی گەیشتووەتە 250 کەس، هەزار و 500ـی دیکەش بریندار بوون، کە 290ـیان لە دۆخێکی مەترسیداردان. تەندروستیی غەززەش رایگەیاند، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 232 کەس و هەزار و 700ـی دیکەش بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قاسم ئەعرەجی، وێنە: نووسینگەی سەرۆکوەزیران

مەسرور بارزانی لە بەغدا: کۆدەبینەوە بۆ پتەوکردنی ئەو پەیوەندییە باشانەی خەریکە دەکەونە سەر سکەی خۆیان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە رایگەیاند "پەیوەندییە باشەکانمان خەریکە دەکەونە سەر سکەی خۆیان"، سەردانەکەی ئەمڕۆی و کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، بەشێکی تایبەتە پتەوترکردنی پەیوەندییەکان.