لە قوشتەپە کەسێک لە شەڕە تەقەی نێوان چەند کەسێکدا کوژرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 

 

رووداو دیجیتاڵ 

لە قەزای قوشتەپەی سنووری پارێزگای هەولێر، لەنێوان چەند کەسێکدا شەڕە تەقە روویدا. شایەتحاڵێک دەڵێ، لانیکەم کوژاروێک و بریندارێک هەیە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، شەڕەکە نزیک کاژێر 10:30ـی ئەمڕۆ دووشەممە لە دوو سایدی قوشتەپە روویداوە.
 
شایەتحاڵێک لە نزیک شەڕەکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لەنێوان چەند کەسێکدا تەقەیەکی زۆر کرا و پۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە".
 
بەگوتەی ئەو هاونیشتمانییە، لە شەڕەکەدا "لانیکەم کەسێک کوژراوە و یەکێکیش بە سەخەتی بریندارە".
 
هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و رێگەکەیان بەربەست کردووە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە