رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندنی دا کە هاوکاری دارایی 27 خۆبەخشی سەنتەرێکی ئۆتیزم لە کەلار بکات. گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێ: "هاوکارییەکە مانگانە دەبێ و دامەزراندن نییە".
نووسراوەکە ژمارە 4975 و واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و بە ناونیشنانی "رەزامەندی" ئاراستەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کراوە.
ئەنجوومەنی وەزیران دەڵێت: "رەزامەندین لەسەر هاوکاریکردنی 27 کارمەندی خۆبەخش لەسەر میلاکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ سەنتەری ئۆتیزمی کەلار".
ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رەزامەندییەکە لەسەر داوای وەزیری وەزارەتەکەمانە و بۆ ئەو کەسانەیە ساڵێکە وەک خۆبەخش لە سەنتەری ئۆتیزمی کەلار کاردەکەن".
گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گوتی: "رەزامەندییەکەی حکومەت بۆ هاوکارییکردنێکی مانگانەیە نەوەکو دامەزراندن بە گرێبەست، چونکە ئێستا هیچ دامەزراندنێک نییە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ