رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی قەزای چۆمان لە پارێزگای هەولێر دەڵێ، مین لە كوێستانەكانی باڵەكایەتی بە هاونیشتمانییەکدا تەقیەوە و بەو هۆیەوە قاچێکی لەدەست دا؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هاونیشتمانییەکە چووە گیای بەهارە بهێنێت."
ئەمڕۆ دووشەممە 11-5-2026 ئەحمەد بارزان، قایمقامی قەزای چۆمان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هاونیشتمانییەک بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیای بەهارە چووەتە کوێستانەکانی باڵەکایەتی و مینی پێدا تەقیوەتەوە."
بە گوتەی قایمقامی چۆمان، رووداوەكە له گوندەژۆر- كوێستانی بهردهسپیان بووە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شوێنە دەرەوەی بازنەی ئەمنییە و رێگە نادرێ هاووڵاتی بچێتە ئەو شوێنانە کە لە دەرەوەی بازنەی ئەمنین.
ئەو هاونیشتمانییە ناوی (س. ع. خ)ە، تهمهن 18 ساڵە و ژیانی هاوژینی پێکنەهێناوە.
ئەحمەد بارزان گوتی: "هاونیشتمانییەکە بۆ نهخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر گوێزراوەتەوە و لهژێر چاودێریی پزیشكدایه."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ