شوانێک لەسەر رێگەی کەرکووک-بەغدا شیرى تازەی وشتر دەفرۆشێت

07-11-2025
هونەر حەمید
بەخێوکردنی وشتر و دۆشینی شیرەکەی لەسەر شەقام
بەخێوکردنی وشتر و دۆشینی شیرەکەی لەسەر شەقام
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لەسەر رێگەی کەرکووک - بەغدا، موهەنەد فەدعیر، پیاوێکی بە ئەزموون لە بەخێوکردنی وشتردا، شیرى گەرم و تازەی ئاژەڵەکانی پێشکەش بە گەشتیاران و شۆفێرانی رێگەکە دەکات.
 
بۆ موهەنەد، بەخێوکردنی وشتر تەنیا سەرچاوەی دابینکردنی بژێوی نییە، بەڵکو میراتێکی خێزانی و بەشێکە لە ناسنامەیان. ئەو لە سەرەتادا خاوەنی 70 وشتر بوو، بەڵام بەهۆی کار و کۆششی چەندین ساڵەی خۆیەوە، ژمارەی وشترەکانی بۆ 120 سەر زیادکردووە.
 
موهەنەد 10 باوکی 10 کوڕە و هەموویانی فێری ئەو پیشە دێرینە کردووە، تاوەکو لەناو نەچێت و لە داهاتوودا بەردەوامی پێبدرێت.
 
موهەند فەدعیر، خاوەنی وشترەکان، باس لە تایبەتمەندییەکانی شیری وشتر دەکات و دەڵێت: "ئەم ئاژەڵە دەگمەنە و شیرەکەی کوالێتییەکی زۆر بەرزی هەیە. خەڵک زیاتر وەک چارەسەر بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەیکڕن، بەتایبەتی بۆ منداڵان سوودی زۆری هەیە."
 
جگە لە بازاڕی گەرمی شیرەکەی، دیمەنی وشترەکان لەسەر شەقام سەرنجی رێبواران رادەکێشێت و وایان لێدەکات بۆ گرتنی وێنەی یادگاری لەگەڵیاندا بوەستن و ساتێکی خۆش بۆ خۆیان تۆمار بکەن.
 
هیشام بەیاتی، خانەنشینە و دەڵێت، "ئەو گژوگیایەی کە وشتر دەیخوات، بووە هۆی چاکبوونەوەی من لە نەخۆشییەکی درێژخایەنی گەدە و هەناوم."
 
هەر وشترێک رۆژانە نزیکەی دوو لیتر شیر دەدات و هەر لیترێکی بە 15 هەزار دینار دەفرۆشرێت. لەم رێگەیەوە، موهەنەد داهاتێکی باش بۆ خێزانەکەی دابین دەکات و لە هەمان کاتدا پیشەیەکی دێرینی باوباپیرانی دەپارێزێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.