عەلی حەمەساڵح بۆ رووداو: سوودانی گوتی لە ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن

20 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
عەلی حەمەساڵح دەڵێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا، محەممەد شیاع سوودانی رایگەیاندووە، مانگانە لەخەرجکردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن. 
 
عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەتەوە و یەکێک لەو تەوەرانەی گفتوگۆیان لەبارەوە کردووە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بووە.
 
بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست بە رووداوی گوت، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، مانگانە لە ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.
 
گوتیشی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێی راگەیاندوون، مووچەی مانگی یەکی ئەم ساڵی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەکانی عێراق دەبێت، لە بەرامبەردا پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند بێت بە رادەستکردنی 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ بە وەزارەتی دارایی عێراق. 
 
سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی رابردوو، عەلی حەمە ساڵح دەڵێت، سەرۆکوەزیران پێی گوتوون دەکرێت ئەم بابەتە لە یاسای بودجەی 2026 دا چارەسەرێکی بۆ بدۆزرێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە.

کەشناسی: ئەمڕۆ باران و بەفر دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفر و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە. کەشناسێک دەڵێت، پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکە سبەی دوای نیوەڕۆ کۆتایی بێت.