رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی ویداد ئەرسەلان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکات و "پرسە و سەرەخۆشیی قووڵ"یان ئاراستە دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی ویداد ئەرسەلان، وەزیری پێشووتری حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و دەڵێت، "هاوبەشی خەمتانم."
دەقی پرسەنامەکە:
بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو ویداد ئەرسەلان، وەزیری پێشوترى حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکارە بەڕێزەکەیان دەکەین و هاوبەشی خەمیانین.
لە خوای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/2/23
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ