رووداو دیجیتاڵ
کۆنسووڵخانەی چین لە هەولێر لەدوای بەرنامەیەکی "لەگەڵ رەنج" لەبارەی هەناردەکردنی "دەرمانێکی ساختە" روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "رێگە نادەین کردەوەی نایاسایی چەند تاکێک ناوبانگی هەزاران بازرگانی شەرعی چینی تێکبدات."
کۆنسووڵخانەکە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "حکومەتی چین گرنگییەکی زۆر بە کوالێتی و سەلامەتیی بەرهەمە هەناردەکراوەکان دەدات. ئێمە بە تووندی پشتگیری لە دەسەڵاتە ناوخۆییە پەیوەندیدارەکان دەکەین لە هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاکییە بازرگانییە نایاساییەکان. هەڵوێستی پتەوی ئێمە ئەوەیە کە هەموو ئەو کۆمپانیا و کەسانەی کە خەریکی کاری بازرگانین لە رێگەی سنوورەکانەوە پێویستە بە تووندی پابەندبن بە یاسا و رێساکانی هەردوو وڵاتی چین و وڵاتی مەبەست."
لە بەدواداچوونێکی بەرنامەی "لەگەڵ رەنج" ئاشکرا بوو کە لە چەند پەلەوەرخانەیەکدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دەرمانێک دۆزراوەتەوە زیاتر لە 40 ساڵە لە ئەمریکا و وڵاتان قەدەخەکراوە و بە هەر ئاژەڵ و پەلەوەرێک بدرێت، ئیدی نەخۆش ناکەوێت، بەڵام ئەو کەسەی گۆشت یان هێلکەیان دەخوات، مەترسییەکی زۆری تووشبوونی شێرپەنجەی لەسەرە. ئەو دەرمانە لە هەرێمی کوردستان دەستی بەسەردا گیراوە و بنەبڕ کراوە.
دەرمانەکە لەنێو قوتوویەکی دیکە هێندراوەتە کوردستان
بەپێی بەدواداچوونی رەنج سەنگاوی، فیوراڵ تادۆن، لەسەر ئاستی جیهان قەدەخەیە، خراوەتە نێو قوتوویەک کە لەسەری نووسراوە "سووپەر ماکس"، هێندراوەتە کوردستان، بە کوالێتی کۆنترۆڵدا تێپەڕیوە و پارەی پشکنینیشی دراوە.
ئەو دەرمانە لە ئەمریکا، یەکێتیی ئەورووپا و چین و هەموو وڵاتان قەدەخەیە و، دەدرێتە مریشک و بە خواردنی گۆشتەکەی مرۆڤ تووشی شێرپەنجە دەکات.
رەنج سەنگاوی، بە هاوکاریی ئاسایشی هەرێم، دەرگای زیندانی کردەوە و چووە نێو ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە هێنان و بازرگانیکردن و بەکارهێنانی دەرمانەکە. یەکێک لەوانە، پزیشكێکی ڤێتێرنەری بوو کە بە رەچەڵەک عەرەب بوو، ئەو بە کوردییەکی مامناوەند قسەی کرد و گوتی، خاوەنی کۆمپانیایەک خۆی "پەیوەندیی بە کۆمپانیایەکی چینەوە کرد و داوای لێکرد لەنێو قوتوویەکی دیکەدا بینێرن."
یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوەکان کە خاوەنی کۆمپانیای دەرمانی پەلەوەر و پەلەوەرخانەیە، قسەی بۆ رەنج کرد و گوتی، "لە ساڵی 2021ـەوە لەگەڵ کۆمپانیایەک لە چین کار دەکەم، لە 2025 دەرمانەکەم پەیداکرد کە کار لەسەر ڤایرۆسی مریشک دەکات، خستمانە قوتوویەکی دیکەوە و هاوردەمان کرد."
دەقی روونکردنەوەکەی کۆنسووڵخانەی چین:
کۆنسووڵخانه ی گشتیی چین له هەولێر ئاگاداری هەواڵه میدیاییەکانی ئەم دواییانەیە لەبارەی دەستگیرکردنی بازرگانێکی ناوخۆیی به تۆمەتی هاوردەکردنی نایاسایی و ساختەکردنی زانیاری لەسەر ماددەیەکی کیمیاویی قەدەغەکراو بەناوی فیوراڵ تادۆن، گوایە له چینەوه هاورده کراوە. لەسەر ئەم بابەتە دەمانەوێت روونکردنەوەیەک بدەین:
حکومەتی چین گرنگییەکی زۆر بە کوالێتی و سەلامەتیی بەرهەمە هەناردەکراوەکان دەدات. ئێمە بە تووندی پشتگیری لە دەسەڵاتە ناوخۆییە پەیوەندیدارەکان دەکەین لە هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاکییە بازرگانییە نایاساییەکان. هەڵوێستی پتەوی ئێمە ئەوەیە کە هەموو ئەو کۆمپانیا و کەسانەی خەریکی کاری بازرگانین لە رێگەی سنوورەکانەوە، پێویستە بە تووندی پابەندبن بە یاسا و رێساکانی هەردوو وڵاتی چین و وڵاتی مەبەست.
ئەگەر لەڕێگەی لێکۆڵینەوەوە پشتڕاستکرایەوە کە دابینکەران یان هەناردەکارانی چینی یاساکانی کۆنترۆڵکردنی هەناردەکردنی چینیان پێشێل کردووە، یاخود بەشدارییان لە ناونانی ساختە کردووە، حکومەتی چین بەپێی یاسا رێکاری یاسایی تووند بەرامبەر لایەنە بەرپرسیارەکان دەگرێتەبەر.
چین و هەرێمی کوردستانی عێراق پەیوەندییەکی ئابووریی قووڵ و قازانجی هاوبەشیان بەیەکەوە هەیە. رێگە نادەین کردەوەی نایاسایی چەند تاکێک نێوبانگی هەزاران بازرگانی شەرعیی چینی، کە بەشداری لە ئابووریی ناوخۆییدا دەکەن، تێکبدات.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ