دهۆک؛ بە تۆمەتی بازرگانی بە مادەی هۆشبەر چوارەم کەسی ناوداری سۆشیاڵ میدیا دەستگیر کرا

08-02-2025
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
A+ A-
 
رووداو - دهۆک

لە ماوەی ساڵێکدا چوار کەسی ناسراوی دهۆک بەهۆی بەکارهێنان یان بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون.
 
سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر لە دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 01:30 خولەکی شەوی رابردوو لەکاتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر، کەسێکی دیاری سۆشیاڵ میدیایان دەستگیر کردووە.
 
بە گوتەی سەرچاوەکە، ئەو کەسە بڕێک مادەی هۆشبەری پێبووە و ویستوویەتی لە دهۆک بڵاویبکاتەوە، بەڵام تیمەکانیان دەستگیریان کردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کەیسەکە کردووەتەوە.
 
هەروەها ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، بەپێی یاسا سزای بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لەنێوان سێ بۆ 15 ساڵدایە؛ ئەمەش دەوەستێتە سەر جۆر و بڕی مادەکە، لەگەڵ شێوازی بازرگانیکردنەکە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەمە چوارەم کەسی دیاری دهۆکە لە ماوەی ساڵێکدا بە تۆمەتی بەکارهێنان یان بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن.
 
ئامارەکانی فەرمانگەی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر لە دهۆک دەریدەخەن، لە ساڵی رابردوودا 400 کەس بەهۆی بازرگانی و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون؛ 75% لەوانە بەکارهێنەرن، لەنێویشیاندا 15 ئافرەت هەن و ئەوانی دیکە بازرگانن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.