ناسنامەی هاونیشتمانییەکی دیکەی بۆردوومانەکەی چوارقوڕنە ئاشکرا بوو

08-02-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆردیناسیۆنی یەکێتیی راگەیاندنی دیموکراتیک (یەرەدە) لە رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، یەکێک لەو هاونیشتمانییانەی لە بۆردوومانەکەی چوارقوڕنەدا گیانی لەدەستدا، رۆژنامەڤانێک بوو بەناوی عەزیز کۆیلوئۆغلو و لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان کاری کردبوو.
 
ئەمڕۆ شەممە، کۆردیناسیۆنی یەکێتی راگەیاندنی دیموکراتیک لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لە هێرشەکەی تورکیادا لە سنووری چوارقوڕنە لە ئیدارەی راپەڕینی سەر بە پارێزگای سلێمانی، عەزیز کۆیلوئۆغلو گیانی لەدەستدا. 
 
عەزیز کۆیلوئۆغلو لە ساڵی 1976 لە ئامەد لە باکووری کوردستان لەدایکبووە. یەرەدە لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت: ئەو هاونیشتمانییە "لە سەرەتای ساڵەکانی 2000دا لە راگەیاندنی ئازاددا جێگەی خۆی گرت و وەک پەیامنێر، کامێرامان، سەرنووسەر، بەڕێوەبەری هەواڵ و بەڕێوەبەری گشتی کاری کردووە".
 
27-01-2025 لە سنووری چوارقورنە لە ئیدارەی راپەڕین درۆنێک ئۆتومبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزی بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
 
05-02-2025، کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ناسنامەی دوو کەس لەوانی ئاشکرا کرد کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدابوو.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆمیتەکە، هێڤا عەرەبۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار و دلاوەر عەبدولقادر عەرەبۆ، ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) لە بۆردوومانەکەدا گیانیان لەدەستداوە. 
 
کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئاماژەی بەوەشکرد، دلاوەر عەبدولقادر عەرەبۆ لەدایکبووی ساڵی 1990ـی رۆژئاوای کوردستان و هێڤا عەرەبۆش لەدایکبووی 1981ـی هەمان پارچەی کوردستان بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری سلێمانی لە شەوان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

چوار رۆژ کارەبای بەشی زۆری سلێمانی دەبێتە 24 کاژێری

بەگوێرەی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، لە ئەمڕۆوە تاوەکو 18ـی ئادار لە زۆربەی شاری سلێمانی کارەبای نیشتمانی 24 کاژێر دەبێت. بەرپرسێکی کارەبا ئەو گەڕەکانە دیاری دەکات کارەبا 24 کاژێرییەکە نایانگرێتەوە.