لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی دیواندەرە-سەقز 3 کەس گیانیان لەدەستدا

08-02-2026
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی شارەکانی دیواندەرە - سەقز لە پارێزگای سنە، سێ هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ی شوباتی 2026 پەیام جەلالی، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای سنە رایگەیاند، رووداوەکە دوانیوەرۆی ئەمڕۆ بە دووری 9 کیلۆمەتر لە شاری دیواندەرە و لەسەر رێگەی سەرەکیی دیواندەرە-سەقز بووە و دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگرێک پێکیانداداوە.
 
جەلالی دەشڵیت، لە رووداوەکەدا سێ لە سەرنشینەکان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە و لە رێگەی تیمەکانی مانگی سوورەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
 
بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای سنە باس لەوە دەکات، بەهۆی قورسی پێکدادانەکە، دوو لە سەرنشینەکان لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا گیریان خواردبوو و تیمەکانی فریاکەوتن بە ئامێری تایبەت دەریان هێناونەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند تاوەرێکی کارەبا

وەزارەتی کارەبا: کوژانەوەی گشتی لە هەرێمی کوردستان روویدا

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە "کوژانەوەی گشتی" (Blackout) لە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا روویداوە و تیمەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوەن.