رووداو دیجیتاڵ
شاندێکی ئاسایشی کۆبانێ بەرەو حەلەب بەڕێدەکەوێ و بڕیارە لەگەڵ فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی گشتیی پارێزگاکە کۆببێتەوە.
رۆژین مێهران، بەرپرسی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کانتۆنی فورات بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شاندێکی باڵای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کۆبانێ بەڕێوەیە بۆ حەلەب و لەوێ لەگەڵ بەرپرسی ئاسایشی گشتی و ئەندامانی فەرماندەیی حەلەب کۆدەبێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێ کۆبوونەوەکە لەبارەی گەمارۆی سەر شاری کۆبانێ و مژاری جێگیربوونی هێزە ئەمنییەکانی سووریا بێت لەو شارەدا.
دوای 22 رۆژ لە گەمارۆیەکی تووند، ئەمە یەکەم جارە شاندێکی ئەمنی کۆبانێ جێبهێڵێت و بۆ مژارە کارگێڕییەکان بچێتە حەلەب.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ