ئەو مووچەیەى بەغدا بۆ هەرێمى کوردستانی دەنێرێت 300 ملیار دینار کورتهێنانی دەبێت

08-03-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی ئەو لیستی مووچەیەی وەزارەتی دارایی بۆ بەغدای ناردووە، بڕی پێویستی مووچەی مانگی شوبات 940 ملیار دینارە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق 300 ملیار دینار کەمتر دەنێرێت، پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت، دەبێت ئەو کورتهێنانە بە داهاتی نێوخۆ پڕبکرێتەوە. 
 
بە گوێرەى ئەو زانیارییانەى تۆڕى میدیایی رووداو دەستى کەوتوون، ئەو لیستى مووچەیەى وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان رەوانەى وەزارەتى دارایی عێراقى کردووە، بڕى پارەکەى زیاتر لە 940 ملیار دینارە.
 
ئەوە لەکاتێکدایە بەغدا 12.67%ـى خەرجىی راستەقینەى مووچەى فەرمانبەرانى عێراق دەداتە هەرێمى کوردستان، کە تێکڕا مانگانە زیاتر لە چوار تریلیۆن و 916 ملیار دیارە. بە گوێرەى ئەو رێژەیە پشکى هەرێمى کوردستان لە نێوان 600 بۆ 620 ملیار دینار دەبێت.
 
سۆران عومەر، ئەندامى لیژنەى ئابوورى و بازرگانیى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "ئەو بڕە پارەیەى بەغدا دینێرێت بۆ هەرێمى کوردستان بۆ مووچە نزیکەى 618 ملیار دینار دەبێت و پارەى داهاتى ناوخۆیی لێ دەبڕێت."
 
سۆران عومەر گوتیشى، "دەبێت هەرێمى کوردستان بە داهاتى ناوخۆ قەرەبووى کورتهێنانى پارەى مووچە بکاتەوە."  
 
بە گوێرەى زانیارییەکان داهاتى ناوخۆی هەرێمى کوردستان، مانگانە نزیکەى 320 ملیار دینارە، کە 160 ملیار دینارى بۆ خەرجى وەزارەت و دامودەزگەکان دەڕوات و 160 ملیار دینارى دەمێنێتەوە.
 
رۆژی 6ـی ئاداری 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لیستی مووچەیان رەوانەی بەغدا کردووە.
 
رەوانەکردنى ئەو لیستە لە دواى ئەوە بوو کە لە 21ـی شوبات دادگەى فیدراڵى بڕیاریدا، مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بە بانکى بکرێت و لە رێگەى بانکە فیدراڵییەکانەوە بخرێتە سەر حکومەتی عێراق.
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. دلاوە جەنگی،  رۆماننووس و بەرگریکاری دێرینی زمانی کوردی لە رۆژئاوای کوردستان.

دلاوەر زەنگی: خوێندن بە زمانی کوردی لە رۆژئاوای کوردستان خەونی شاعیرە مەزنەکانمان بوو

نووسەر و پەروەردەکارێکی دیاری کورد ستایشی ئەو پێشکەوتنە بەرچاوانە دەکات کە لە بواری خوێندنی زمانی کوردی لە رۆژئاوای کوردستان بەدەستهاتوون و بە "هەنگاوێکی گەورە" ناویان دەبات، ئەوەش دوای دەیان ساڵ لە قەدەخەکردنی لەلایەن دەسەڵاتەکانی پێشووی سووریاوە.