ئاوی بەنداوی چەپەرئاوێ بۆ دەریاچەی ورمێ دەگوازرێتەوە

08-03-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی چەپەرئاوێی شنۆ بە مەبەستی بوژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ دەستیپێکردووە.
 
دوێنی هەینی، 7-3-2025، بە ئامادەبوونی رەزا رەحمانی، پارێزگاری ورمێ پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی چەپەرئاوێی شنۆ بە مەبەستی بووژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ دەستیپێکرد.
 
رەزا رەحمانی گوتی، جگە ئاوی بەنداوی چەپەرئاوێ، ئێستا ئاوی بەنداوی کانی سێو بە قەبارەیەکی گەورەتر دەرژێتە نێو دەریاچەی ورمێ.
 
پارێزگاری ورمێ رایگەیاند، هەوڵ دەدەن زۆربەی سەرچاوە ئاوییەکان بۆ بوژاندنەوەی دەریاچەکە بەکاربهێنرێن و جگە لەوەش گواستنەوەی ئاو لە وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاو کە نزیکی دەریاچەکەن هەیە.
 
رۆژی 4-3-2025، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئاوی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی رابردوو، 6 سانتیمەتر زیادی کردووە.
 
دەریاچەی ورمێ دەکەوێتە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ساڵی 2005ـەوە بچووکبوونی رووبەری دەستپێکردووە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی ژینگەی ئێران رایگەیاندووە، ئێستا رووبەری دەریاچەکە بۆ کەمتر لە 800 کیلومەتری چوارگۆشە بچووکبووەتەوە، لەکاتێکدا لە ساڵی 1998ـدا رووبەرەکە نزیکەی شەش هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە بوو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی شەقامێکی جەلەولا. وێنە: رووداو

فەرمانگەی میدیا و زانیاری: گۆڕانکاریی دیمۆگرافیا و بەعەرەبکردن لە سنووری مادەی 140 دەکرێت

فەرمانگەی میدیا و زانیاری کۆمەڵێک داتا و زانیاری لەبارەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بڵاوکردوەتەوە و حکومەتی عێراق بە "گۆڕینی دیمۆگرافیا و بەعەرەبکردن" تۆمەتبار دەکات. سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان دەڵێ: "لەو ناوچەیە رێژەی کورد بەشێوەی مەترسیدار دابەزیوە".