لە بۆردوومانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پاوە هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا

08-03-2026
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە بۆردوومانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پاوە کەسێک گیانی لەدەستدا و 23ـی دیکەش بریندار بوون، رۆژی یەکشەممە 8-3-2026 چەندین شاری پارێزگای کرماشان بۆردوومانکران. 
 
هاونیشتمانیەک لە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کاژێر 17:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، بنکە و بارەگای سوپای پاسداران لە ناو شاری پاوە کراونەتە ئامانج و بەو هۆیەوە کەسێك  گیانی لەدەستدا."
 
ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت، "ئەو کەسەی گیانی لەدەستدا ناوی ئەسعەد محەممەدییە، لە کاتی هێرشەکان لە شوێنی کاری خۆی و لە ناو دووکانەکەی بووە و بەر بۆردوومان کەوتووە و گیانی لەدەستداوە."
 
بەپێی قسەی ئەو هاونیشتمانییە، هەر لە بۆردوومانەکەی سەر شاری پاوە 23 کەسی دیکەش بریندار بوون و برینی بەشێکیان سەختە.
 
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، ئێوارە ئەمڕۆ چەند جارێک شارەکانی پارێزگای کرماشان کراونەتە ئامانج و تاوەکو ئێستاش دەنگی فڕۆکە لە ئاسمانی شارەکانی پارێزگای کرماشان دەبیسترێت.
 
لە بەرەبەیانیی رۆژی شەممە 28ـی شوباتەوە، هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە، لەو ماوەیەدا چەندین جار پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش کراونەتە ئامانج.
 
لە بەرامبەردا، هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەتایبەت سوپای پاسداران، بە چەندین مووشەک و درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
 
بەگوێرەی دوایین ئاماری دامەزراوەی شەهید و کەمئەندامانی ئێران؛ تاوەکو ئێستا کوژرانی 1332 کەس پشتڕاستکراوەتەوە و شەش هەزار و 186 کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی رێوڕەسم

کوردانی ئەمریکا لە نێو کۆنگرێس رێز لە سیناتۆر لیندزی گراهام دەگرن

وەک رێزێک بۆ پشتیوانییەکانی لە گەلی کورد، ژمارەیەک کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان لە واشنتن و لە نێو یانەی کۆنگرێسی ئەمریکا، رێوڕەسمێکی پێشوازیی تایبەتیان بۆ سێناتۆر لیندزی گراهام رێکخست.